ئاهەنگەکان لە ئەوروپا بۆ ٤٥ هەمین ساڵیاد: کورد و کوردستان لەڕێگەی پەکەکەوە ئازاد دەبێت

٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شارەکانی ئەوروپا بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا، گوترا: "کورد و کوردستان لەڕێگەی پەکەکەوە ئازاد دەبێت".

٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شارەکانی ئەوروپا پیرۆزکرا.

دویسبۆرگ

لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی دویسبۆرگ (دەکتەم) و ناوەندی دیموکراتیکی دوسیلدۆرف ئاهەنگێک سازدرا. نزیکەی ٨٠٠ کەس بەشداربوون.

لە هۆڵەکەدا، پانکارتی پیرۆزکردنی یادەکە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان بەرزکرانەوە.

لە ئاهەنگەکەدا پەیامی مەلەکەپەی دویسبۆرگ خوێنرایەوە، تێیدا هاتبوو: "٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز دەکەین، سڵاو لەو ئیرادە شۆڕشگێڕییە دەکەین کە لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ئەم مێژووەی ئافراندووە. بە خۆشەویستی و سوپاسەوە شەهیدانمان بیردەهێنینەوە کە بە گیان و خوێنیان ئەم مێژووەیان ئافراندووە، سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین".  

پاشان ئاهەنگەکە بە چالاکی هونەری و پیشاندانی سینڤزیۆن دەربارەی تێکۆشانی ٤٥ ساڵەی پەکەکە بەردەوام بوو. هەروەها بەردەوام درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی".

سیدنی

٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری سیدنی ئوسترالیا پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی سیدنی ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئوسترالیا، گوڵفە ئۆلان، گوتی: "ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا و گەلەکەمان پیرۆز بێت، کورد و کوردستان لەڕێگەی پەکەکەوە ئازاد دەبێت".

پاشان لەسەر ناوی دەکتەم، بروسک گەڤەری، گوتی: "ئێمە لەڕێگەی پەکەکەوە گەیشتینە ئەم ڕۆژە، پێویستە وەک گەل بۆ ئازادی کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە کۆبینەوە".

لە ئاهەنگەکەدا بڕوانامە درا بەو مناڵانەی لە دەکتەمدا پەروەردەی کوردی دەبینن.

پاشان ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ئینسبروک

کوردستانیان لە شاری ئینسبروکی ئوسترالیا بە جۆشوخرۆشەوە بەرخۆدانی ٤٥ ساڵەی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگەکە لەلایەن دەکتەمی ئینسبروک ڕێکخرا و خولەکێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدان بەڕێوەچوو.

پاشان هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد، ئەحمەد زیرەک، گوتی: "٤٥ هەمین ساڵیادی پەکەکە کە لە هەلومەرجی زەحمەتدا بەرخۆدانی کرد و بووە سەرچاوەی هیوا  و مۆراڵ بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلانی شۆڕشگێڕ پیرۆز بێت. تا ئەم گەلە بەرخۆدەرە هەبێت، کەس ناتوانێت پەکەکە قەدەغە بکات. پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە".

جەماوەر بەدرووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و هەلهەلە وەڵامی وتەکانی ئەحمەد زیرەکیان دایەوە.

پاشان نمایشی هونەری ئەنجامدرا، دواتر ئاهەنگەکە بە جۆشوخرۆش و بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.