ئاهەنگی ١٥ی ئاب لە نۆرماندی بەڕێوەچوو
لە هەرێمی نۆرماندیای فەرەنسا بە جۆش وخرۆشەوە یادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کرایەوە و بە ئەنجامدانی ئاهەنگ پیرۆزکرا.
لە هەرێمی نۆرماندیای فەرەنسا بە جۆش وخرۆشەوە یادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کرایەوە و بە ئەنجامدانی ئاهەنگ پیرۆزکرا.
لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا پەیامی پەیوەست بە ١٥ی ئابی فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل موردا قەرەیلان نمایش کرا. دوای گوێگرتن لە پەیامەکە بەشداربوونی ئاهەنگەکە بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی گەریلا" و "بژی هەڵمەتی ١٥ی ئاب"ەوە جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە.
دواتر بە گۆرانییەکانی هونەرمەندان فارقین ئازاد، تونجای دلەمن و دەڤریم ئازاد جۆش و خرۆشی زیاتر بە ئاهەنگەکەدرا و لەگەڵیدا بەشداربووانی ئاهەنگەکە هەڵپەڕکێی کوردییان گێڕا و ئاهەنگەکە بە کۆتا هات.