ئاکەپە و ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن: ٣٢٠ دەنگدەر براونەتە بنکەی ئاسایش

ئاکەپە جارێکی تر بۆ هەڵبژاردن ساختەکاری دەستی پێکردەوە، ٣٢٠ دەنگدەر براونەتە بنکەی ئاسایش.

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە قەزای قەرەچوبانی سەر بە ئەرزرۆم بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە ٥ هەزار و ٤١٧ دەنگ لە ئیدارەی شارەوانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ئاکەپە بە ٤ هەزار و ١٥٤ دەنگ بوو بە پارتی دووەم.

هەمووان دڵنیا بوون پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە شارەکەدا بەهێزە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. دوای هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار، ٣٢٠ دەنگدەر لە شارەکەدا دانران. لە شوێنی ژمارە ١٤ی شەقامی گوندوز لە قەزای هاجیلەر، ژمارەی دەنگدەران بۆ ٢٥٧ دەنگدەر بەرزبووەوە، لە کاتێکدا٣دەنگدەری هەبووە. دیسانەوە ١ دەنگدەر لە ناوچەی نیشتەجێبوونی ژمارە ١٣ی شەقامی نەخۆشخانەی شارۆچکەی حەسیلار تۆمارکرا، بەڵام لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا، دەرکەوت ژمارەی دەنگدەر بۆ ٦٣دەنگدەر بەرزبووەتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، شوێنی یەکەمی جێبەجێ کردنەکان لە بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەرەجوباندا بووە. ڕێکخستنی دەم پارتی قەرەجوبان تانەیان لە لێژنەی هەڵبژاردنی شارۆچکەدا.

دەم پارتی ناڕەزایی بوونی نیشاندا

لە داواکاریی ناڕەزایەتی دەم پارتیدا هاتووە کە مەحاڵە ئەوەندە دەنگدەر لە باڵەخانەیەکدا هەبێت و بارەگای ئاسایشی شارۆچکەکە وەک شوێنی جێبەجێ کار قەبووڵ بکرێت.