ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی پاریس بەردەوامە
ئامادەکارییەکانی ڕێپێوانی جەماوەری بۆ یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس تیرۆرکران، بەردەوامە.
ئامادەکارییەکانی ڕێپێوانی جەماوەری بۆ یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس تیرۆرکران، بەردەوامە.
بۆ یادی ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین)، لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی)، ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزڵ کە لە دوو کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە پاریس شەهید بوون، کوردستانیانی ئەوروپا و دۆستەکانیان خۆیان بۆ ڕێپێوانێکی مەزن ئامادە دەکەن.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانەکە لە درانسی، ڤیل لێ بێل، گرینی، ئێڤری و ناوەندی پاریس، بە سەردانی ماڵ و دوکانەکان، ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گشتی، هەڵواسینی پۆستەرەکان چالاکیی ئەنجام دەدرێت. هەروەها بە ئۆتۆمبێلی بانگەشە، بانگەوازی بۆ ڕێپێوانی ٦ی کانوونی دووەمی پاریس گار دو نۆرد ئەنجامدرا.
ئۆتۆمبیلەکە نزیکەی 12 کاتژمێر بە دەوری پاریس و دەوروبەری شارەکانی دەسوڕێتەوە و بە پیشاندانی وێنە و بەسەرهاتی شۆڕشگێڕە شەهیدکراوەکان داوای 'دادپەروەری بۆ کورد' دەکات.
لە ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی ئامادەکاریدا، هاتووە،"لە ٦ی تشرینی دووەم ئێمەی کورد، لەگەڵ هاوڕێەکانمان، هێزی ڕێکخستنیمان نیشان دەدەین و پلانەکانی پشت ئەو کۆمەڵکوژییانە لەناو دەبەین".