ئایسەڵ توغڵوک گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
یەکسەکداغ رایەگیاند، کە نەخۆشی درێژخایەن سیاسەتمەداری کورد ئایسەڵ توغڵوک کە زیندانییە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
یەکسەکداغ رایەگیاند، کە نەخۆشی درێژخایەن سیاسەتمەداری کورد ئایسەڵ توغڵوک کە زیندانییە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
نەخۆشی درێژخایەن سیاسەتمەداری کورد ئایسەڵ توغڵوک کە لە زیندانی ئاسایشی بەرزی جۆری ئێفی ژمارە ١ی کۆجاعەلی راگیراوە، لەسەرلەبەیانیدا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. زانرا کە توغڵوک لە بەشی فریاگوزاری خێرای نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت.
هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغ لە دۆسیەی کۆبانێدا مافی قسەکردنی ورگرت و رایگەیاند، کە توغڵوک لەماوەیەکی نزیکدا تووشی کۆرۆنا بووە و لەهۆس خۆی چووە و وتی، "ئەمڕۆ ئەویان رەوانەی بەشی فریاگوزاری خێرای نەخۆشخانە کرد. دۆخی نەرێنی کە بە هۆی هەلومەرجی زیندانەوە دێتەئاراوە تادێت تەندروستی ئەو خرابتر دەکات".
هـ . ب