ئازادکردنی حەسەن یاقوت به شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕاگیراوه
ئازادکردنی حەسەن یاقوت کە لە زیندانی جۆری (S)ی ئانتالیا ڕاگیراوە بە بیانوی ئەوەی 'سەپاندنی پەشیمانی' قبووڵ نەکردووە، بە بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێری زیندانەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ دواخراوە.
ئازادکردنی حەسەن یاقوت کە لە زیندانی جۆری (S)ی ئانتالیا ڕاگیراوە بە بیانوی ئەوەی 'سەپاندنی پەشیمانی' قبووڵ نەکردووە، بە بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێری زیندانەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ دواخراوە.
حەسەن یاقوت کە بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە رێکخستن"دا بە ١١ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزا درا بوو، لە ٥ی نیسان سزای ١١ساڵ و ٣مانگ زیندان کە بەسەریدا سەپێنرابوو تەواو کردووە. بەڵام لە ١٠ی نیسان بە بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێڕی ڕێگری لە ئازادبوونی کراوە.
حەسەن یاقوت لە ڕێگەی نامەیەکەوە کە بۆ سەزای تەمەلی سەرۆک فراکسیونی دەم پارتی ناردوویە، ئەم بارودۆخەی ئاشکرا کردووە. هەروەها سەزای تەمەلی ئەم بابەتەی خستە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە و بەشێوەیەکی نووسراوە پرسیارێکی پێشکەش بە وەزیری داد کرد.
شایانی باسە دۆخی یاقوت لە ١٥ی تشرینی یەکەم دیسان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.