ئازادکردنی زیندانییەکی نەخۆش بۆ جاری چوارەم دواخرا

ئازادکردنی زیندانی نەخۆش ئەحمەد زەنگەر، بۆ چوارەم جارە لە لایەن دەستەی چاودێری و کارگێڕی زیندانی ئەسپیەی گیرەسۆن داودەخرێت. پاساوی دواخستنی ئازادکردنی زینگەر بۆ وەڵامەکەی بۆ: "ئایا پەکەکە ڕێکخستێکی تیرۆرستیە یان نا؟" دەگەڕێتەوە.

ئەحمەد زەنگەری تەمەن ٦٤ ساڵ، بە لێدان و ئەشکەنجە دانەوە بە بەرچاوی بنەماڵەکەیەوە، لە ساڵی ١٩٩٣ لە گوندی خرابێ شەرەفی ناوچەی هەزەخی شڕنەخ دەستگیرکرا. دوایی ٤٠ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لە لایەن دادگاوە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٣دا ماوەی سزاکەی کۆتایی هات و بڕیاڕبوو ئەحمەد زەنگەر ئازاد بکرێت. بەڵام دەستەی بەڕێوەبەری زیندان ڕەتیکردەوە و بۆ ماوەی ٦ مانگ ئازادکردنی دواخست.

توشی نەخۆشی بووە

لە شوباتی ٢٠٢٣دا لە کاتی کۆتای هاتنی ماوەی سزاکەی، ئەحمەد بە هۆیی گوشاری پەشیمانکردنەوە، بۆ جاری چوارەم ئازادکردنی دواخرا. زەنگەر لە ماوەی ٣٠ ساڵی زیندانیکرنیدا، سێ جار نەشتەرگەری گەدەی بۆکراوە. لە هەمان کاتدا نەخۆشی گەشکەی هەیە. لەو ٤٠ ڕۆژەی کاتی دەستگیرکردنیدا بە هۆیی ئەشکەنجەیی زۆرەوە، توشی نەخۆشی پارکینسۆن بووە، کە جۆرێکە لە سستبوونی خانە دەمارییەکان.

ئەم بێ یاساییە قەبووڵ ناکەین

ئەحمەد زەنگەر دوای زیندانیکردن سی ساڵەی و کۆتاییهاتنی ماوەی زیندانکردنی، بەڵام بە شێوەیەکی هەڕەمەکی، ئازادکردنی لە لایەن بەڕیوەبەریی زنیندانەوەکەوە دوادەخرێت. بنەماڵەیی زەنگەر، لە دژی ئەم کردەوە نایاساییە، هەڵوێستیان وەرگرتووە و دەیانەوێت لە دژی ئەم پێشێلکارییەی بەڕیوەبەڕیی زیندان دۆسیەیەک بکەنەوە. هاوسەری زەنگەر، نەعیم زەنگەر وتی: "بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بۆ جارێکی تر، ئازادکردنی ئەحمەد دوادەخرێت. ماوەی سزاکەی کۆتایی هاتووە. هاوسەرەکەم نەخۆشە، لە دۆخی سەختی نەخۆشیدا و چارەسەر ناکرێت، ئەم بێ یاساییە قەبووڵ ناکەین".