ئەحمەد تورک: بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان وڵاتێکی دیموکرات دروست دەبێت

ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد، بەشداری لە ئاهەنگی کەمپینی هەدەپە لەژێر ناوی 'سەرەتا دادپەروەری' کرد و وتی، "ئەگەر لە تورکیا داوای دادپەوەری و دیموکراسی دەکرێت، پێویستە لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت."

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستی بە کەمپینێک بەناوی 'سەرەتا دادپەوەری' کرد کە ٤ مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد بەشداری لە ئاهەنگی دەستپێکردنی کەمپینەکە کرد و رایگەیاند،کوردان، دیموکرات، رۆشنبیر و سۆسیالیستەکان، رووبەرووی عەقڵیەتێک بوونەتەوە کە دەیانەوێت بیدەنگیان بکەن.

ئەحمەد تورک باسی ئەوەی کرد کە پێویستە هەموو کەسێک لەبەرانبەر سیاسەتی تاکپارێزی کە دەیانەوێت کۆمەڵگا بێدەنگ بکەن بووەستێتەوە و خۆی رێکبخاتەوە و وتی، "هەدەپە هەوڵ دەدات لەگەڵ هێزە دیموکراتەکان بە بەهای مرۆڤایەتی و دیموکراتی سیاسەتی دیموکراسی پەیڕەو بکات. ئەم کەمپینە بۆ ئەو هەنگاوەیە. دەیانەویت کوردان بە تەنها بهێڵنەوە و دواتر لێیان بدەن. لەبەرئەوەی گەلان جیاکراونەتەوە و کوردیش تیرۆریزەکراوە، بەم شێوەیەش بە تەواوی دیموکراسی لە وڵات ناهێڵن.هەموو گەل باجی ئەم سیاسەتە هەڵەیە دەدات. بەم کەمپینە هەدەپە دەیەوێت دۆخی وڵاتەکە پیشان بدەن.

سەرەتا دادپەروەری'

ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە، سیاسەتێکی یەکسان و دادپەروەر بۆ هەموو کەلتور، ناسنامە و کەمنەتەوەکان پەیڕەو بکرێت و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: "داواکاری دادپەروەری بۆ هەندێک کەس، بە واتای هەبوونی دیموکراسی لە هەموو تورکیا نایەت. بۆ ئەوەی دیموکراسی بۆ هەموو کەسێک پەیڕەو بکرێت، پێویستە کار بکرێت. تا کوردان، هەموو نەتەوە و لایەنەکان یەکنەگرن، ئێمە ناتوانین دادپەروەری جێبەجێ بکەین و دیموکراسیش نابێت. بۆیە سەرەتا دەڵێین دادپەروەری. نەک تەنها بۆ کوردان، نەک تەنها بۆ تورک، بۆ هەموو هاوڵاتیان کە لەم وڵاتەدا دەژین، یەکسانی پێویستە.”

'گۆشەگیری هەڵبگیرێت، وڵات دیموکرات دەبێت'

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەحمەد تورک باسی گۆشەگیری لە ئیمڕالی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "گۆشەگیری بە واتای دەستبەسەرداگرتنی ماف و دادپەروەری دێت. گۆشەگیری لەسەر هەموو زیندانیان هەیە. عەبدوڵلا ئۆجالان کەسایەتیەکی گرنگە. ئەو کەسایەتیە ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگ لە ئاشتی و دیموکراسیدا هەیە. دەوڵەت و حکومەتیش ئەمە دەزانێت. ئەگەر بە راستی داوای تورکیایەکی دادپەروەر و دیموکراست بکرێت، پێویستە لەگەڵ ئۆجالان و هەموو سیاسەتمەداران چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. لە سەرەتادا پێویستە گۆشەگیری سەر سیاسەتمەداران هەڵبگیرێت."

ف.ق