ئەحمەد ئەسەدی: عەبدوڵا ئۆجالان سەرکردەیەکە پەڕیوەتەوە بۆ ناو مێژوو

داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ ئەحمەد ئەسەدی لە فاس، ئەوەی خستەڕوو کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرکردەیەکە وەک ماندێلا چووەتە ناو مێژووە و وتی: "بۆ ئەوەی ئۆجالان ڕۆڵی ڕێبەرێتی خۆی وەرگرێت، دەبێت دەستبەجێ ئازاد بێت".

نوسەر و ڕۆشنبیر ئەحمەد ئەسەدی باسی لە سەرسامی خۆی بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد. هەروەها ئەسەدی ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕۆژ بە ڕۆژ فکر و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، هەر بۆیە زۆر کەس دەڵێن لێکچوون و خاڵی هاوبەشی زۆر هەیە لە نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و سەرکردەی ئەفریقای باشور نێلسۆن ماندێلادا.

ئەسەدی باسی لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "بەگشتی سەرکردەکان یان سیاسین یان سەربازی، بەڵام بەڕێز ئۆجالان لە هەردوو لایەنەکەوە سەرکردەیە. وێڕای ئەوەی چارەکە سەدەیەکە لە زینداندایە، ئیرادەی ناڕوخێت. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە، بۆیە من بەشداری ناو فکر و فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالا بووم. نیلسۆن ماندێلا لە زینداندا خەباتێکی گەورەی ئەنجامدا و باری هەموو گەلانی لە ئەستۆ گرت، بەهەمان شێوەش بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەمان خەبات دەکات. دەوڵەتی تورک بە عەقڵێتێکی پاوانەخوازانەوە وڵات بەڕێوەدبات، هەرچەندە جار جار دیموکراسی تێدایە، بەڵام هەمیشە زوڵمی لە گەلی کورد کردوە. گەلی کورد دەیەوێت دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، چونکە سەرکردەیەی گرنگە و دەتوانێت ئاشتی ودیموکراسی تورکیا بونیاد بنێت. بۆیە دەبێت لە بڕی زیندان لەدەرەوەبێت بۆ بونیادنانی ئاشتی و دیموکراسی ببێتە ڕێبەر. بەڵام بەداخەوە سوپای تورکیا نایەوێت لە گرنگی ئەم دۆخە تێبگات. بۆیە من جارێکی تر دەیڵێمەوە کە بەڕێز ئۆجالان پەرتووکی گرنگی نوسیوە و من سەرسامی فکر و پارادایمی بووم. هەمان تایبەت مەندی لە نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمازیخیدا هەیە، لەبەر ئەوە هەردوو گەل بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە تێدەکۆشن، باوەڕم وایە گەلی کورد و گەلی ئەمازیخ بە خەباتی خۆیان دەگەن بە ئامانج و سەردەکەون".