ناوه‌ندی گشتیی پارتی سۆسیالیستی بنده‌ستان (ئه‌سه‌په) راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، "گۆشه‌گیری قورسكراو له سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ٢٣ ساڵه به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها ماوه‌ی ساڵێكه رێگه به پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نادرێت دیدار ئه‌نجام بده‌ن. ده‌وڵه‌تی فاشیستی پاكتاوكه‌ر به‌م گۆشه‌گیرییه ده‌یه‌وێت به‌ر به تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد بگرێت، گه‌مارۆی هێزه‌كانی ئازادی كورد بدات و پاكتاویان بكات. به‌م جۆره‌ش ده‌یانه‌وێت بوار بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی قڕكه‌ر، سیاسه‌تی شه‌ڕ و داگیركاری بڕه‌خسێنن. گۆشه‌یری له هه‌مان كاتدا به واتای زۆربوونی تیرۆری فاشیست له گرتووخانه‌كان، جێهێشتنی زیندانیانی نه‌خۆش له‌به‌رده‌م مردن و جێبه‌جێنه‌كردنی ماوه‌ی سزاكان. ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری به‌رده‌وام بێت له به‌ر پێداگری شه‌ڕی پاكتاوكه‌ر باری ئه‌و شه‌ڕ له ئه‌ستۆی كرێكاراندا ده‌بێت، هه‌ژاری و برسێتی تادێت زیاتر ده‌بێت".
ئێمه بانگهێشتی سه‌رجه‌م كرێكاران ده‌كه‌ین بۆ رێپێوان
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌م جۆره وتراوه:
"له ١٢ی حوزه‌یراندا له گه‌ملیك بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێزدار ئۆجالان كه ٢٣ ساڵه له دژی گۆشه‌گیری و گه‌مارۆ به بڕیارداری تێده‌كۆشێت و تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد به‌هێز ده‌كات، رێپێوانێك ساز ده‌كرێت.
له ١٢ی حوزه‌یراندا بۆ تێكۆشانی گه‌لی كورد و ئازادی و یه‌كسانی بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان ئێمه‌ش له رێپێوانهكهدا ئاماده ده‌بین. ئێمه هه‌موو ره‌نجده‌ران و بنده‌ستان كه بۆ ئازادی، ره‌نج و یه‌كسانی گه‌لان تێده‌كۆشن بانگهێشتی رێپێوان ده‌كه‌ین".
هـ . ب