محەمەد ڕەفعەت ئەلئیمام، مامۆستای پێشووی فاکەڵتی هونەری زانکۆی دەمەنهور، سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ میدیا خەبەر دووا.
محەمەد ڕەفعەت ئەلئیمام جەختی لە سەر گرنگی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان و چالاکیی پێویست بۆ ڕزگار کردنی کردەوە و وتی:"ئۆجالان هێمای گەڕانە بە دوای راستیدا".
گرنگی ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان لە چییدایە؟
ئۆجالان بیرمەند و تێکۆشەرێکی سیاسی و مرۆڤدۆستە. ئەو لە پێناو دۆزێکی ڕەوا و مافدار کە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی قووڵی هەیە تێکۆشانی کردووە و هێمای گەڕانە بە دوای راستی، دادپەروەری و یەکسانیدا."
گرنگی بیرۆکەکانی ئۆجالان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟
بۆچوونەکانی ئۆجالان سەبارەت بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرنگ و گونجاون. ئۆجالان لە خەباتە فیکرییەکانیدا ڕوانگەیەکی ڕوونی سەبارەت بە هۆکاری قەیرانەکان، کێشە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان دەخاتە ڕوو.
لەسەر هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ئۆجالان چی دەڵێن؟
هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئۆجالان بیرۆکەیەکی باشە. پێگەی مرۆڤەکان لە ویژدانی مرۆڤ و ویژدانی دونیادا نیشان دەدات. ئەم بیرۆکەیە لە میدیا، ئەکادیمیا، یاسا و سیاسیدا پێویستی بە بەرفراوانی زیاترە. کورد، دەبێت فەلەستینی، ئەرمەنی و سەرجەم گەلان داوای ئازادی ئەم هێمایەی ئازادی بکەن.
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەکەدا داواکاریتان لە گەلانی هەرێمەکە چییە؟
داوا لە ڕژێمی تورک دەکەم هەر ئەمڕۆ ئۆجالان ئازاد بکات نەک سبەی، هاوکات داوا لە گەلانی ئازادیخوازی جیهان دەکەم بۆ ئازادی ئۆجالان کە هێمایە و بیرۆکەکانی هەرگیز نامرن، یەکبگرن.