یەجەوەکە لە عەدەنە کۆگایەکی تێکشکاند
یەجەوەکە ڕایگەیاند کە ١٤ی تیشرینی دووەم لە ناوچەی سایهانی ئەدەنە ئاگریان لە کۆگایەکی فاشیستەکان بەرداوە و بەتەواوەتی لەناویان بردووە.
یەجەوەکە ڕایگەیاند کە ١٤ی تیشرینی دووەم لە ناوچەی سایهانی ئەدەنە ئاگریان لە کۆگایەکی فاشیستەکان بەرداوە و بەتەواوەتی لەناویان بردووە.
یەکێتی گەنجانی وڵتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "یێکینەکانمان لە ١٤ی تیشرینی دووەم، دەوروبەری کاتژمێر ١٢:٢٠ی شەو لە ناوچەی سایهانی ئەدەنە، ئاگریان لە کارگەی کەسێک بە ناوی ئاتاکان بەرداوە و لەناویان بردووە". سەلمێنراوە کە ئەو کەسەی کە ناوی ئاتاکانە، بەڵێندەری بلۆکی ئاکەپەو مەهەپەی فاشیستە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بە بەهێزترین شێوە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بەرامبەر ئەو کەسانەی کە بەڵێندەری ئەو چەتە فاشیستانەن کە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردن لەسەر گەلی کوردستان و گەنجان بەڕێوەدەبەن". با هەمووان بزانن تا گۆشەگیرییەکان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی نەیەت و ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان مسۆگەر نەکرێت، تا خاکی کوردستان ئازاد دەبێت، تا کۆتا هەناسەمان لە دژی چەتە داگیرکەرەکان تێکۆشان دەکەین.