ئەجەوید پیرئۆغلو بە مەرج ئازادکرا

ئەجەوید پیرئۆغلو کە ٣ ساڵە بە داخوازی ڕادەستکردنی تورکیا لە زیندانە، بە مەرجی دەرنەچوون لە سڕبیا، ئازادکرا.

پەنابەری سیاسی ئەجەوید پیرئۆغلو کە حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سڕبیا دەستگیرکرا و تورکیا داوای ڕادەستکردنی دەکات، ئازادکرا. زانراوە کە پیرئۆغلو بە مەرجی دەرنەچوون لە سڕبیا ئازادکراوە.

وتەبێژی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) دەربارەی پیرئۆغلو گوتی: "پێش نەخۆشخانە بردیانە کەمپ، پاشان بردیانە بنکە. ئێستەش ئازاد بوو".

پیرئۆغلو کە بڕیاری ئازادکردنی دراوە، پێشتر لەلایەن پۆلیسی سڕبیاوە دەستبەسەرکرابوو و برابووە ئەو کەمپەی کۆچبەر/پەنابەرەکانی لێیە، بۆ ئازادی خۆی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو. پیرئۆغلو کێشی دابەزیبوو بۆ خوار ٤٥ کیلۆ و ڕەوشی تەندرووستی بەرەو خراپی دەچوو، لە ٢٦ ی حوزەیران لەسەر داوای پارتی کۆمۆنارە شۆڕشگێڕەکان/هێزە یەکگرتووەکانی ئازادی لە ڕۆژی ١٣٦ هەمیندا کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنابوو.