ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەبدوڵا ئۆجالان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی نێگری بڵاوکردەوە
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆچی دوایی فەیلەسوف ئانتۆنیۆ نێگری پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆچی دوایی فەیلەسوف ئانتۆنیۆ نێگری پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
بۆ کۆچی دوایی ئانتۆنیۆ نێگری فەیلەسوفی ئیتالی و دۆستی کورد ئانتۆنیۆ نێگری کە رۆژی ١٦ی کانونی یەکەم ماڵئاوایی لە ژیان کرد، ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "بیستنی هەواڵی ژیانئاوایی دۆستی بەنرخی کوردان، ئانتۆنیۆ نێگری کە یەک لە رەخنەگران و شرۆڤەکارە بەهێزەکانی سیستمی سەرمایەداری بوو، خەمباری کردین.
هەرلە پەیامەکەدا هاتووە، " لە جیهانێکدا کە داگیرکەری سەرمایەداری لەپێناو درێژەدان بە مانەوەی خۆی، پەیجوری و بەدواداگەڕان لەناو دەبات و کۆمەڵگای کۆیلە دەخوڵقێنێت، لە دژی ئەو سیستمە کە لە سەربنەمای باڵادەستی دەوڵەت و پیاوسالاری دامەزراوە، هێزی لێپرسینەوە بە دەنگێکی بەرز دەستنیشانکردنی تێکۆشانی ئازادییە.
رۆڵی ئەندێشەکانی کەسانی وەک ئانتۆنیۆ نێگری کە ویژدانی خۆی نەدۆڕاندووە، لە شرۆڤەکانی رێبەر ئاپۆ لەسەر سیستم و دامەزراندنی شارستانی جیهان و خۆگەیاندن بە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژندا هەرگیز نکۆڵی لێناکرێت. ئێمە دەزانین کە نێگری لەماوەکانی کۆتایی ژیانیدا پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ و گرنگی شۆڕشی رۆژئاوا کە ئاوێتەی کراوە بە قووڵی ناسیویەتی و سەرنجی بۆ سەر ئەو بوارە راکێشراوە. بە کورتی ئەو بەدواداچوونی بۆ ئێمە دەکرد و ئێمەش بۆ ئەو. ئەو پەیوەندییە هاوژیانی و دوولایەنە بە سەرکەوتنی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکان بەرامبەر بناغەکانی دەسەڵاتداری فاشیست و تاکڕەوی روخێنەری سەرمایەداری تاجدار دەکرێت. بەو بیر و بڕوایەوە ئێمە بە رێزەوە یادی ئانتۆنیۆ نیگری دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار، دۆستان، شۆڕشگێڕان و هێزەکانی دیموکراسی دەکەین".
هـ . ب