یەکێتی پزیشکانی تورک: فینجانجی شکۆی ئێمەیە؛ دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت
دەستەی ناوەندی پزیشکانی تورک (تەبەبە) ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستگیرکردنی سەرۆکی دەستەکە پ.د. شەبنەم کۆرور فینجانجی نیشاندا.
دەستەی ناوەندی پزیشکانی تورک (تەبەبە) ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستگیرکردنی سەرۆکی دەستەکە پ.د. شەبنەم کۆرور فینجانجی نیشاندا.
تەبەبە پەیوەست بە دەستگیرکردنی سەرۆکی دەستەی تەبەبە د. شەبنەم کۆرور فینجانجی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە فینجانجی بە هۆی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەستگیرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "فینجانجی لەبەر ئەو مشتومڕانەی لەناو رای گشتیدا بڵاوبوونەوە و لەیەنجامی هێرشی قێزەون لە دژی ئەو ئەمڕۆ دەستگیرکرا".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "نە زەمینەیەک بۆ دەستگیرکرد و نەبۆ لێپرسینەوە هەیە. ئەوەی مامۆستاکەمان باسی لێکردووە تاوان نییە. تەبەبە لە چوارچێوەی ئازادی هزر و رادەربڕین بەرامبەر بە رەخنەکانی پەیوەست بە مشتومڕی ئاماژە بۆکراو گوێ دەگرێت و هەڵسەنگاندن دەکات. بەڵام ئەو دۆخە بەو واتایە نایەت کە ئێمە توندوتیژیی و تیرۆری سیاسی و نایاسایی بەرامبەر بە سەرۆکی دەستەی ناوەندی تەبەبە د. شەبنەم کۆرور فینجانجی قەبوڵ بکەین. ئێمە دەمانەوێت کە وتەی د. شەبنەم کۆرور فینجانجی وەربگیرێت و دەست بەجێ ئازاد بکرێت. لەبەرامبەر کردەوەکانی دەسەڵات، ئێمە بە خاوەنداری لە د.شەبنەم کۆرور فینجانجی درێژە بە تێکۆشانمان لە پێناو دیموکراسی، ئاشتی، سەربەخۆیی زانست و ئازادی هزری مرۆڤەکان، دەدەین. د.شەبنەم کۆرور فینجانجی بە تەنیا نییە، شکۆی ئێمەیە".
هـ ب