یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمان (DJV) دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت: "هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە ساڵانێکی زۆر بۆ ڕاگەیاندنی کوردی کاریان کردووە و هێرشەکانی سوپای تورک و میلیشیاکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)یان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕووماڵ دەکرد. بە قسەی شایەتحاڵەکان، داشتان و بیلگین بە ئەنقەست کوژراون".
سەرۆکی گشتی یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمان (DJV)، میکا باوستەر پێویستە حکومەتی تورک دەستبەجێ ئەم بابەتە ڕوون بکاتەوە، ئەگەر لەلایەن هێزەکانی ئەوانەوە کراونەتە ئامانج، دەبێت بەرپرسیاران دادگایی بکات، داوای کرد وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان لەم ڕووەوە هاوکار بێت، گوتی: "ئەگەر دەربکەوێت کە نازم داشتان و جیهان بیلگین بەهۆی پیشەکەیانەوە بەئەنقەست کوژراون، ئەمە کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئەڵمانیا و تورکیا".