سەبارەت بە تیرۆر کردنی ٢ ڕۆژنامەنووس نازم و جیهان داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆن کرا

پەرلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ئایان، سەبارەت بە تیرۆر کردنی ٢ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان و جیهان بیلگین لە پێشنیارێکی تایبەتدا داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی لە پەرلەمانی کرد.

دیلان کونت ئایان پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان، سەبارەت بە تیرۆر کردنی ٢ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ژیانیان لەدەستدا، پێشنیازێکی پێشکەش کرد.

پەرلەمانتار دیلان کونت ئایان ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی تورکیا بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان تاوانی شەڕ ئەنجام دەدا و داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی لە پەرلەمان کرد.

لە پێشنیازەکەدا داوا کراوە کە کۆمسیۆن بەدواداچوون بۆ قەتڵ کردنی ڕۆژنامەنووسانی کورد نازم داشتان و جیهان بیلگین بکات و لەوبارەوە لێپرسینەوە ئەنجام بدات.