لە عەین عیسا ٢ چەتە کوژران
هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی ڕەقە هەوڵی چەتەکانی بۆ دزەکردنە نێو گوندێکی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تێکشکاند و ٢ چەتە کوژران.
هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی ڕەقە هەوڵی چەتەکانی بۆ دزەکردنە نێو گوندێکی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تێکشکاند و ٢ چەتە کوژران.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی ڕەقە هەوڵی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری بۆ دزەکردنە نێو گوندی ئوم ئەل بەرامیلی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تێکشکاند.
بەگوێرەی هەمان هەواڵ، لەنێوان هێزەکانی ئەنجوومەنەکە و چەتەکان شەڕ ڕوویدا و ٢ چەتە کوژراون.