یەکینەکانی تۆڵە لە ٧ شار لەدژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ژمارەیەکی زۆر چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی خواکورک، لە ئامەوە یا قەیسەری لە زۆر شار لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی خواکورک لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زۆر شار چالاکی ئەنجامدا. یەکینەکە لە ئامەد، ئێلح، ئیزمیر، ئەدەنە، ستەنبوڵ، کۆنیا و قەیسەری چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە لەسەر ڕێبازی گەلەکەمان و شەهیدەکانمانین کە لە بەرانبەر پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی و لە دەوری ڕێبەری ئاپۆ بووینە بازنەیەک. ئاگری ئازادیمان دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هێناوێتە بەر ئاستی هەڵوەشاندن.

بەرخۆدانی مێژوویی گارە پیشانی ئێمەیدا کە لە هەر کەوێ بێت، پیلانگێڕی دژی ڕێبەرمان و گەلی کورد، بە ڕێبازی میلیتانی ئاپۆیی پووچەڵدەکرێتەوە و دەنێردرێتە ناو زبڵدانی مێژوو.

هێزەکانی دەوڵتی تورک و هاوکارەکانی سزادران

یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی خواکورک لەبارەی چالاکیەکان لەم رۆژانەی دواییدا ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

ئامەد

لە ١٢ی شوباتدا لە گەڕەکی کاینارتەپەی ئامەد پانکارتی 'کۆتایی بێوێنە دەبێت' بە بۆمبێکی دەستیەوە هەڵواسرا.

١٣ی شابوت لە دەریێ مێردین، محاویلەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا لەلایەن یەکینەکانمانەوە تەقێنرا و لەناوبرا.

١٣ی شوبات لە یەنیشەهری ئامەد ئۆتۆمبێڵی جۆری فۆردی بەرێوەبەرایەتی کارەبا سووتێنرا.

فارقین

٩ی شوبات، لە گەڕەکی کەلهێ یەکینەکانمان بە مۆڵۆتۆف لەدژی نۆکەرێک چالاکی ئەنجامدا

١٠ی شوبات لە گەڕەکی سەلاحەدین بە بۆمبەی دەنگی لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدرا.

١٤ی شوبات لە گەڕەکی مەسجیتی هەرێمی ییبۆ بە گولەی هەوایی و بۆمبی دەنگی لە دژی پۆلیسی تیمی تایبەت چالاکی ئەنجامدرا. پۆلیسی تورک ترسان و دەستیان بە تەقە کرد. یەکینەکانمان بێ زیان گەیشتنە شوێنی خۆیان.

١٤ی شوبات لە گەڕەکی مەسجیت بۆ پشتگیریکردن لە هەڤاڵانی گارە و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەسەر ڕێبەرتی بە فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدرا.

١٥ی شوبات لە گەڕەکی کۆناک و جامی لەسەر گۆشەگیری نووسین لەسەر دیوارەکان نووسران.

١٥ی شوبات لە گەڕەکی مەسجیت بە فیشەکی هەوایی لەدژی ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی عەقرەب چالاکی ئەنجامدرا و ئۆتۆمبێڵەکە لە ناوچەکە دوور کەوتەوە.

١٦ی شوبات لە گەڕەکی تەکەل بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی زیندانەکان لەدژی گۆشەگیری بە وتنەوەی دروشم چالاکی ئەنجامدران.

١٦ی شوبات لە گەڕەکی کۆناک لە دەوروبەری خوێندنگای دواناوەندی فارقین لەدژی بازرگانانی تریاک چالاکی ئەنجامدرا. کاتێک ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش هاتە ناوچەکە بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوایی چالاکی لەبەرانبەری ئەنجامدرا.

ئێلح

١٢ی شوبات لەدژی کارگەی حامیدیان کە لەگەڵ دوژمن یەکیگرتووە و تەندەر وەردەگرێت و کارەکانی لە ئیشکور بڵاودەکاتەوە و کۆمەڵگا مەجبوری ئاکەپە دەکات و خزمەتی ئاکەپە دەکات، چالاکی ئەنجامدرا.

١٣ی شوبات لە گەڕەکی حیلال لەدژی ئۆتۆمبێڵی مارکێتی سەچ چالاکی ئەنجامدرا کە لە بارەگای سەربازی حانوتی دانابوو و بەشداری تەندەرەکان ببوو.

١٣ی شوبات لە گەڕەکی یەشیلتەپە دوو محاویلە سووتێنران.

١٤ی شوبات لە ناوەندی ئێلح و گوندی کزتەپە، لە گەڕەکەکانی چاملیتەپە، بەشئەڤلەر، هیلال و باغلار پۆستەری ڕێبەری هەڵواسران.

١٥ی شوبات لە گەڕەکی هیلای دوو کەس کە بازرگانیان بە مادەی هوشبەرەوە دەکرد و خزمەتی دوژمنیان دەکرد و چەند جارێکیش ئاگادارکرابوونەوە، بەهۆی ئەوەی گەنجانیان ژەهراوی دەکرد، سزادران.

١٥ی شوبات لە گەڕەکی پازاریەری، باغلار، پەترۆلکەنت و یەشیلتەپە بە سلۆگانی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'، ' گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن' ژمارەیەک تایە سووتێنران و پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی شەرمەزارکرا.

ئیزمیر

١٥ی شوبات لە ناوچەی پیشەسازی لە تۆربالی ئیزمیر تیمەکانمان کۆگایەکیان سووتاند.

١٥ی شوبات لە ئالسانجاکی ئیزمیر پانکارتێک لەدژی گۆشەگیری کە بۆمبی دەستی پێوە بەسترابوو هەڵواسرا و لەسەر دیوارەکان دروشم نووسران.

ئەدەنە

لە ١٣ی شوباتدا شۆفڵێکی شارەوانی کوچوک دیکیلی ئەدەنە سووتێنرا و لەناوبرا.

ئەستەنبوڵ

لەنێوان ١ بۆ ١٤ی شوباتدا لە سێ هەرێمی ئەستەنبوڵ،١٥ ئۆتۆمبێڵی سەر بە دەزگاکانی دەوڵەت سووتێنران.

لە ١١ی شوباتدا لە ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ مارکێتێکی فاشیستەکان سووتێنرا.

کۆنیا

١٠ی شوبات لە گەڕەکی مەرکەزی کۆنیا لەسەر دیوارەکان دروشم نووسران و ٤ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.

قەیسەری

٦ی شوبات لە سێ گەڕەکی ناوەندی قەیسەری لەبارەی گۆشەگیری، دروشم لەسەر دیوارەکان نووسران."

ف.ق