ئەمین گولەر زیندانی لەسەدا ٩٤کەمئەندام، دوور خرایەوە بۆ زیندانێکی دوورتر

ئەمین گولەر ئەو زیندانییە نەخۆشەیە کە لەسەدا ٩٤ کەمئەندامە و لە زیندانی شاری ڕحا زیندانی کراوە، بۆ زیندانی ئەرزینگان دوور خرایەوە.

زیندانی ئەمین گولەر تەمەن ٣٣ ساڵ، نەخۆشە، لە بەندیخانەی تیپی(ت) ژمارە ٢ی شاری ڕحا بە بارمتە ڕاگیراوە، بۆ زیندانی تیپی (ل)لە ئەرزینگان گواسترایەوە. دۆستانی زیندانی ئەمین گولەر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە بنەماڵەکەیەوە کرد و بنەماڵەکەیان لە گواستنەوەی کورە کەمئەندامەکەیانەوە( لەسەدا ٩٤ )ئاگادار کردەوە. ئەمین گولەر لە ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" دەستبەسەر و سزای ١١ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. گولەر کە ساڵێک و ١٠ مانگ لە سزای زیندانەکەی ماوە، چەندین کێشەی تەندروستی هەیە وەک هەوکردنی جگەر، زەردوویی، نەخۆشی COPD و سەرگێژەی توندی هەیە. گولەر بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە 94 لە سەدی جەستەی کەمئەندام بووە.

پارێزەرانی گولەری داوای دواخستنی سزاکەی گولەرییان کرد، بەڵام ڕەتکرایەوە.

قاچ و شانەکانی یەک ناگرن

بەهۆی ئیفلیج بوونەوە، هەردوو قاچ و قۆڵی یەک ناگرن، زۆرجاریش بەهۆی کێشەی سییەکانیەوە ناتوانێت هەناسە بدات. ئەمین گولەر کە ناتوانێت لە زینداندا بە تەنیا بژی، بە هاوکاری هاوزیندانییەکانی دەژی. ناوی گولەر لە لیستی زیندانییە سەختە نەخۆشەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا هاتووە و داوای ئازادکردنی زۆر کراوە، بەڵام تا ئێستا قبوڵ نەکراوە.

ئەمین گولەر بەشداری لە یەکەمین گرووپی مانگرتووانی لە خواردن بوو کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" دەستیپێکرد.