ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا: چارەسەر بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دێتەدی

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لیدیا ماسارد و کریس ماکمانۆس داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

لە پارتی (Sînn Feîn)ی ئیرلەندا، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا کریس ماکمانۆس قسەی بۆ میدیا خەبەر کرد و گوتی: "ئێمە دەخوازین ئەم کێشە درێژخایەنە چارەسەرێکی سیاسی بۆ بدۆزرێتەوە و گەلی کورد خۆی بەڕێوەببات. بۆ ئەمەش هەنگاوی یەکەم هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕەهای سەر ئۆجالان و ئازادی ئەوە. بەم شێوەیە ئاشتییەکی درێژخایەن و مسۆگەر بۆ گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەڕەخسێت".

هەروەها گوتی: "وەک سەرکردەیەکی سیاسی دەبێت ئۆجالان لەگەڵ گەلەکەیدا بێت، بۆیە پێویستە دەمودەست ئازاد بکرێت، سەرەتا پێویستە دەمودەست ئۆجالان ئازاد بکرێت، بۆ ئەوەی تەڤگەری کورد بەڕێوەببات، لەپێناو ئاشتی دیالۆگی سیاسی پێویست پێش بخات تاوەکو گەلی کورد خۆی بەڕێوەببات. ئازادی ئۆجالان دەبێتە هەنگاوی سەرەتا و هەرە گرنگ بۆ ئاشتی".

لەکۆتاییدا گوتی: "هەموو ئەوانەی دەیانەوێت لە هەرێمەکە ئاشتی و ئارامی بێتەدی پێویستە ئۆجالان ئازاد بکەن، گەلی کورد دەیەوێت ڕێبەرەکەی لەدەرەوە و لای گەلی خۆی ببینێت، بەمەش ئۆجالان کاری پێویست بۆ ئاشتی ئەنجام دەدات. وەک گوتم، پێش هەموو شت دەمانەوێت ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ببینین".

هەروەها ئەندامی پەرلەمان لیدیا ماسارد، ئاماژەی بەوە کرد، ئەرکی پەرلەمانی ئەوروپایە مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو کەسێک بپارێزێت و گوتی: " بۆیە ئەمڕۆ دەڵێین پێویستە عەبدوڵا ئۆجالانیش سود لە مافەکانی ببینێت. پێویستە بتوانێت پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات و زانیاریان بۆ بنێرێت. پێویستە بنەماڵە و هاوڕێیانی زانیاری لەباریەوە بزانن".

لەکۆتاییدا گوتی: "هیچ هۆکارێک بۆ مانەوەی ئۆجالان لە زیندان نییە. پێویستە چارەسەر سیاسی بۆ شەڕ بدۆزینەوە، ئەم چارەسەرەش بە ئازادی ئۆجالان دێتەدی. تا ئۆجالان ئازاد نەبێت، چارەسەرێکی درێژخایەن پێکنایەت".