ئەندامانی young struggle دژی گۆشەگیری بەشداری مانگرتن لە خواردن بوون

ڕێکخراوی گەنجانی (young struggle) دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و پێشێلکردنی مافی زیندانیانی نەخۆش، لە بەرلین مانگرتن لە خواردن دەست پێ دەکەن.

(young struggle) لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: "دژی پێشێلکردنی مافەکان و سیاسەتی گۆشەگیری نامرۆڤانە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ـەوە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەیان ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی لە گۆشەگیریدایە و نزیکەی ٣ ساڵە زانیاری لەبارەیەوە نییە".

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ئەم سیاسەتی گۆشەگیرییە لە هەموو جێگەیەک بڵاوبۆتەوە بەمەبەستی خنکاندنی هەموو تروسکایەکی بەرخۆدان. هەروەها هەلومەرجی زیندانیانی سیاسی لەنێو زیندانەکانی ئەڵمانیش قبووڵ ناکرێت، ئاماژە بە مانگرتن لەخواردنی چالاکوانی کورد مەزڵوم دۆرا دەکات دژی هەلومەرجی زیندانەکەی لە ئەڵمانیا، هەروەها مانگرتن لە خواردن بەڕێوەدەچێت بۆ مافی چارەسەری زیندانی نەخۆش ئیحسان چەلیک لە زیندانەکانی ئەڵمانیا.

ئاماژە بەوە دەکەن وەک گەنجانی سۆسیالیست ئەم ڕەوشەی لە تورکیا و ئەڵمانیا هەیە بە جیاواز نازانن و تێکۆشان دژی گۆشەگیری وەک بەشێک لە تێکۆشانی ئازادی دەبینن، ڕاستییەکان و ڕووداوەکان ئەوە دەردەخەن فاشیزم لە تورکیا گەشەی کردووە، بەڵام ئیرادەی ئێمە ناشکێت و لە هەر کوێی جیهان بین بەرخۆدانمان لەسەر پێیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن: "دژی سیاسەتی گۆشەگیری و بۆ گەیاندنی داخوازی زیندانیان بە شەقامەکان و بە ئامانجی پشتیوانی لە چالاکییەکان دهی گۆشەگیری لە کوردستان و تورکیا و مانگرتن لە خواردن کە هاوڕێکانمان لە ڕێکخستنی سۆسیالیستی بندەستانی ئیستنەبوڵ (ئەسەپە) دەستیان پێ کردووە، وەک گەنجانی سۆسیالیستی ئێمەش لە نێوان ٢٤-٢٦ ی کانوونی دووەم دەست دەکەین بە مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ.

ئێمە دەڵێین، ئێستە کات کاتی پشتیوانییە لە زیندانیانی سیاسی و ئازادی بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی!

ئێمە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامانجی مانگرتن لە خواردنەکەمان و پلانی ٣ ڕۆژەکەمان ئاشکرا دەکەین، بانگەواز لە هەموو دامەزراوە و کەسێتییە هەستیارەکان دەکەین بەشداری بکەن".

پەیوەست بە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە ئەم زانیارییانە دراوە:

"بەروار: ٢٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

کاتژمێر: ١٢:٠٠

شوێن: ئۆرانیانپلاتز (کرەوزبێرگ)- ١٠٩٩٩ بەرلین".