ئەندامانی ئولاش عادلی نەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
ئەندامانی ئولاش عادلی سەر بە نەبەدەهە لە پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەبەدەهەدا لە ئەستەنبوڵ چالاکی بۆمبەییان ئەنجامدا.
ئەندامانی ئولاش عادلی سەر بە نەبەدەهە لە پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەبەدەهەدا لە ئەستەنبوڵ چالاکی بۆمبەییان ئەنجامدا.
ئەندامانی ئولاش عادلی سەر بە نەبەدەهە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئەوەیان خستەڕوو کە ١٣ی ئازار لە ناوچەی کاغتخانەی ئەستەنبوڵ لەدژی ناوەندێکی فاشیتەکان بە بۆمبی دەستی چالاکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "هێزە فاشیتەکان لە بەرانبەر گورزی بەهێزی هیزەکانمان رۆژ بە رۆژ پاشەکشێ دەکەن. چالاکی هێزەکانمان لەدژی چەتە فاشیتەکانی ئاکەپە و مەهەپە رۆژ بە رۆژ زیاد دەبێت.
نەبەدەهە لە پێنجەمین ساڵیادیدا شەڕێ شۆرشی یەکگرتوو فراوان دەکات و لەلایەکی دیکەوە ترسی دەسەڵات لە لەدەستدانی سەروەریەکەی زیاد دەبێت. دوژمن لە شۆرشی یەکگرتوو و نەبەدەهە دەترسێت. شۆڕشی یەکگرتوو دەسەڵات هەڵدەوەشێنێت."
ف.ق