پەیامنێری پێشووی ڕۆژنامەی ‘ل مۆند’ی فەرەنسی، ئاشکرای کردووە؛ “ڤەیسەل فلیز” ڕاوێژکاری پێشووی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە برۆکسل و وتەبێژی دەستپێشخەریی موسڵمانانی ئەوروپا، ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە، لەکاتێکدا ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیەوە لەگەڵ خانەوادەکەی سنووری بۆلگاریا تێپەڕێنێت، دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکەی فیلیز لە سنووری بولگاریا، ١٠٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری “هیرۆیین” بە بەهای پێنج ملیۆن یورۆ، لە سندوقی سەیارەکەی دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە و خۆشی دەستگیرکراوە.
دەوترێت ڤەیسەل فلیز هاوکات سەرۆکی فیدراسیۆنی یۆزگاتییەکانە لە ئەوروپا، هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکرێت، کە ناوبراو بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکاتی دەوڵەتی تورک بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە برۆکسل ئەرکدار کراوە و ئەندامی دەزگای سیخوڕیی تورکیا’میت’ بووە.
بەڕێوبەرانی گومرگ، ١٥ ڕۆژە ئەو بابەتەیان شاردووەتەوە و فەرمانیان کردووە کە ئەو هەواڵە نەچێتە دەرەوە.