ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی: ڕێگای ئاشتی لە ئیمرالییە

ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی باسی گۆشەگیری و مانگرتن لە خواردنیان کرد و ڕایانگەیاند کە پێویستە ڕێکخستنێکی بەهێز لە دژی ئەم سیاسەتانە سەرهەڵبدات. گەنجان وتیان:" ئەمڕۆ هەموومان لەژێر گۆشەگیریداین. پیویستە گۆشەگیری لە ئیمرالی کۆتایی بێت".

گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالیە بەردەوامە. گەلی کورد چاوەڕێی ڕاگەیاندنێکە لە ئیمرالیەوە. دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا، چاودێری دادپەروەری لە زۆربەی شارەکان بەڕێوەدەچێت. بەتایبەت ژنان و گەنجان داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری دەکەن. ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی باسیان لە گۆشەگیری کرد و داوای ڕێکخستن بوونیان کرد.

'رێگای چارەسەری لە ئیمرالیە'

ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجان و خوێندکاری زانکۆ، سۆزدار ئایدن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو گۆشەگیرییە لە دژی هەموو کۆمەڵگا بە بەتایبەت گەنجان و وتی:" ئەگەر ئەمڕۆ گۆشەگیریی کۆتایی نەیەت، ئاشتی و ئارامی لەم خاکەدا بەدی نایەت، ڕێگای ئاشتی و دادپەروەری لە ئیمرالییە. سیاسەتی شەڕی تایبەت لە ناوچەکەدا دژی گەنجان بەڕێوەدەچێت بۆیە ئێمە وەک گەنجان دەمانەوێت لە دژی ئەم پیلانانە ببینەوە. دەبێت گۆشەگیری کۆتایی پێبێت و لە ئیمرالیە کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ دەتوانین بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی هاوبەش گۆشەگیریی هەڵبگرین. پێویستە گوێ لە داواکاری دایکان بۆ ئاشتی بگیرێت. ئێمە بۆ هەموو زیندانییەکان ئازادیمان دەوێت. هەروەها ئازادیمان بۆ گەلەکەمان دەوێت".

'گەنجان لە ئێستا و داهاتوویان دادەبڕێنرێن'

ئەندامی ئەنجومەن و خوێندکاری فاکەلتی یاسا باگەر مەروان ڕایگەیاند گۆشەگیری تاوانە و وتی:"وەک گەنجان ئەم گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەین و دەبێت خۆمان لە دژی بە ڕێکخستن بکەین، نابێت کەس ئەم نادادپەروەرییە نەبینێ. گەنجان بە ماددەی هۆشبەر لەکۆمەڵگا دووردەخرێنەوە لە کولتوور، ڕابردوو و داهاتوویان دادەبڕێرێن. لە بەرامبەردا جگە لە ڕێکخستن هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە.دەبێت لە دژی گۆشەگیری و سیاسەتی شەڕی تایبەت ببینەوە، دەبێت ببینە دەنگی زیندانییانی مانگرتن لە خواردن".