ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە ئۆجالان، بڕیاری 'پێشێلکاری' تاوتوێ دەکات

کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا، دوای کۆبوونەوەی مانگی تشرینی دووەم– کانوونی دووەمی ٢٠٢١، جارێکی دیکە بڕیاری 'پێشێلکاری'ی DMME سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوە.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانێکی نێودەوڵەتی بۆ تورکیا ڕفێندرا و لەو کاتەوە لە زیندانی ئەمنی باڵای ئیمرالی لە ژێر بارودۆخی گۆشەگیری سەختدا ڕاگیراوە. کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاریدا بڕیاری 'پێشێلکاری' پەیوەندیدار بە عەبدوڵا ئۆجالان بخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوە و تاوتوێ لەسەر بکرێت.

ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە و مافی ئازادیی لێسەندراوەتەوە. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR) لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤ ئەم سزایەی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ (ECHR) بەناو کردووە. DMME ڕایگەیاند کە سزای قورس زیندانیکردنەکەی لەگەڵ مادەی ٣ی PMME کە ئەشکەنجەدان و کردەوەی خراپی قەدەغە کردووە ناکۆکە.

هەروەها PMME بە پێی بڕیارەکانی ناوەندەکەی بەمەبەستی جێگیرکردنی بنەمای "مافی هیوا داوای هەموارکردنی یاساکان و گۆڕینی داواکارییەکان لە تورکیا کرد. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پرۆسەی سەردانەکانی لە پێوەندی لەگەڵ تورکیا دەستی پێکردووە. بەڵام کۆمێتەی وەزیران ئەو بابەتەی نەخستە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەیەوە.

کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD)، ڕێکخراوی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و یاسا (TOHAV)، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیا (TIHV) بۆ ئەوەی دەستبەجێ بڕیاری DMME بخرێتە جێبەجێکردن و پێداچوونەوە بە شێوەیەکی نووسراو لە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢١دا داواکارییان ئاراستەی کۆمیتەی وەزیران کردووە. کۆمیتەکە دواتر داواکارییەکەی خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە. هەروەها کۆمیتەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەم-٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا کۆمیتەکە داوای زانیاریی سەبارەت بە زانیاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە تورکیا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کرد.

تورکیا لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ وەڵامی دایەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک لە ئیمرالی ڕووی نەداوە. تورکیا هۆشداریەکانی "باشترکردنی مافی هیوا" و "گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە سزای هەتاهەتایی قورس"ی جێبەجێ نەکرد و وڵامی نەدایەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یاسا لە دوای بانگەشەکانی تورکیا لە١٢ی تشرینی یەکەم زانیارییان بەتایبەت سەبارەت بە "مافی هیوا" بە کۆمێتەی وەزیران دا و ئاماژەیان بەوەدا هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان نەنراوە.

نوسینگەی یاسای سەدە جارێکی دیکە لە٩ی ئابی ٢٠٢٢ بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی DMME داوای لە کۆمیتەی وەزیران کرد. لەسەر ئەم داواکارییە تورکیا وەڵامی دایەوە و وتی: "ئەگەری ئەوە هەیە ئەوانەی سزای زیندانی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە ئازاد بکرێن، بەڵام هەندێک تاوانی جیاواز هەن لەم مافە بێبەشن. تورکیا لە وەڵامەکەیدا دانی بەوەدانا کە عەبدوڵا ئۆجالان لە "مافی هیوا" بێبەش کراوە.

لە کۆبوونەوەی مانگی حوزەیرانی کۆمیتەی وەزیراندا بڕیاردرا کە هەموو ئەو دۆسیانە کە عەبدوڵا ئۆجالان-یش لەخۆدەگرێت، بخرێتەوە بەرنامەی کاری خۆیانەوە. کۆمیتەی وەزیران لە کۆبوونەوەی نێوان ١٧-١٩ی ئەیلولدا کۆنترۆڵ دەست پێدەکات کە ئایا بڕیاری پێشێلکاری و مەرجەکانی DMME جێبەجێ کراوە یان نا. ئەگەر کۆمیتەکە بە پێویستی زانی، داوا لە تورکیا دەکرێت ڕوونکردنەوە بدات کە بۆچی بڕیارەکەی جێبەجێ نەکردووە.

هەروەها DMME فەرمانی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و کارساز عوسمان کاڤالای دەرکرد. کۆمیتەی وەزیران بڕیاریداوە دەمیرتاش و کاڤالا بخرێتەوە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانەوە.