ئۆپراسۆنی پاکتاوی سیاسی؛ چەندین کەس لە ئەدەنە دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد. لە هەڵکوتانەکەدا ماڵەکانیان پشکنی و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێکدا و لە دوای پشکنینی تەندروستی بۆ کەسە دەستگیرکراوەکان، ئەو کەسانە بران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەدەنە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نزیکەى ٣٠ کەس دەرکراوە.
ژ.ت