ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ١١٣ کەس دەستبەسەرکران
زانرا کە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ٣٢ شار، ١١٣ کەس دەستبەسەرکراون.
زانرا کە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ٣٢ شار، ١١٣ کەس دەستبەسەرکراون.
دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ لە ٣٢ شار ئۆپراسیۆنی سیاسی ئەنجامدا. لە ئەدەنە، سەمسور، ئاگری، ئاماسیا، ئەنقەرە، ئانتالیا، ئایدن، بالیکەسیر، چەولتگ، ئامەد، دیلۆک، جۆلەمێرگ، هاتای، ئیدر، مەرەش، کاستامۆنو، قەیسەری، کیلیس، کۆنیا، مەلەتی، ،امیسا، مێردین، مێرسین، موغڵا، موش، عوسمانیە، ساکاریا، سێرت، سێواز، شڕنەخ، دێرسیم و وان پۆلیسەکان هەڵیان کوتایە سەر دەیان ماڵ و راگەیەندرا، کە ١١٣ کەس دەستگیرکراون.
زانرا کە دەستگیرکراوان براونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لەو شارانە.
هـ . ب