ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە دەنیزلی؛ ٤ ژنە چالاکوان دەستگیرکران

دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسیدا ئەم بەیانییە لە دەنیزلی ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوی سیاسیی بەڕێوەبرد و ٤ ژنە چالاکوانی دەستگیرکرد.

ئەم بەیانییە بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماری لە دەنیزلی ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوکردنی سیاسی بەڕێوەچوو. لەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییە سیاسییەدا جەواهیر کایار چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژا - TJA)، هاندە ئۆزکان هاوسەرۆکی هەدەپەى شاری  دەنیزلی، شەریفە یڵدرم ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و خەزاڵ دیلەر دەستگیرکران.

ئەو ٤ ژنە چالاکوان و تێکۆشەرە لە دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورکەوە بران بۆ لقی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لە دەنیزلی.

پۆلیس لە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکوانانەدا کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێکوپێکداوە و دۆخێکی خراپیان لەسەر منداڵان دروستکرد.

ژ.ت