ئۆپەراسیونی پاکتاوی سیاسی: لە ٤٠شاردا لانی کەم ٧١٨کەس دەستگیر کرا

دەولەتی تورک کە ناچار بوو دوای تێکشکانی لە گارێ پاشەکشێ بکات، لە ٤٠ شاری تورکیا دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی و بەلانی کەم ٧١٨ کەسی دەستگیر کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی تورک دەربارەی دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییانە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دوای پاشەکشێی سوپای تورک لە گارێ هەڵمەتێکی پاکتاوی سیاسی لە ٤٠ شاری تورکیادا دەستیپێکردووە و تا ئیستا بە لانی کەم ٧١٨ بەڕێوەبەر و ئەندامی هەدەپە  و چالاکی سیاسی دەستگیرکراون.

 وەزارەتی ناوخۆی تورکیا باسی لەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت.

ک-ش