یەپەسە لە ئیستنەبوڵ ئۆتۆمبیلێکی سوتاند

یەپەسە ڕایگەیاند، یەکینەکانیان لە تارلەباشی ئیستنەبوڵ، ئۆتۆمبیلی کەسێکیان سوتاندووە کە خزمەتی بە فاشیزم دەکرد.

یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) ڕایگەیاند، تیمەکانی وەڵامدانەوەی شەهید ستێرک گۆیی لە تارلەباشی ئیستنەبوڵ لە ٢٧ ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٠٠ ئاگریان لە ئۆتۆمبیلی کەسێک بەرداوە کە خزمەتی بە فاشیزم دەکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە: "ئێمە ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی و گەلی کورد هەموو ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک تێدەکۆشن، پیرۆز دەکەین".

یەپەسە ڕایگەیاند، بەو هێزەی لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلاکانی چیاوە وەری دەگرن، لەنێو هەموو هەلومەرجێکدا ڕێگە بە فاشیزم نادەن.