ئێران میلاد زۆهرەوەندی لە سێدارە دا
ئێران میلاد زۆهرەوەندی لەسێدارەدا، کە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕاپەڕینی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەستبەسەر کرابوو.
ئێران میلاد زۆهرەوەندی لەسێدارەدا، کە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕاپەڕینی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەستبەسەر کرابوو.
میلاد زۆهرەوەند تەمەن ٢١ ساڵ لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ خرایە زیندان، دوێنێ بە شێوەیەکی نهێنی لە زیندانی ناوەندی هەمەدان لەسێدارە درا.
زۆهرەوەند لە کاتی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە تۆمەتی 'کوشتنی بەرپرسێکی حکومی'دەستگیر و دادگایی دەکرێ و پاشان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.