ئەرسۆی: وڵات بووەتە نمونەیەک لە مافیا
باوکی سەدات ئەرسۆی، کە لە مێرسین لە کاتی هێرشکردنە سەر کافەیەکدا، گیانی لەدەست دا، زیرڤە ئەرسۆی ئاماژەی بەوەدا کە کوڕەکەی لە ئەنجامی شەڕی چەتەکاندا گیانی لەدەستداوە، وتی وڵات وەک بووەتە نمونەیەک لە مافیایی.
باوکی سەدات ئەرسۆی، کە لە مێرسین لە کاتی هێرشکردنە سەر کافەیەکدا، گیانی لەدەست دا، زیرڤە ئەرسۆی ئاماژەی بەوەدا کە کوڕەکەی لە ئەنجامی شەڕی چەتەکاندا گیانی لەدەستداوە، وتی وڵات وەک بووەتە نمونەیەک لە مافیایی.
لە مێرسین لەکاتی هێرشکردنە سەر کافەیەکدا سەدات ئەرسۆی ٢٤ ساڵ و ژنێک کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە گیانیان لەدەست داو و مێردمنداڵێکی ١٧ ساڵ بە سەختی برینداربوو. باوکی ئەرسۆی ئاماژەی بەوەدا کە کوڕەکەی لەکاتی سەیرکردنی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکەی خاوەن کافییەکەدا، شەڕێک لە نێوان پۆلیس و چەتەی مادەهۆشبەرەکان دروست ئەبێت و فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت گیان لەدەست دەدات.
باوکی زیرڤە ئەرسۆی باسی ڕوداوەکەی کرد و وتی: "ئەم هێرشانە لێپرسینەوە بووە لە نێوان چەتەکاندا و لە ئەنجامی ئەمەدا کوڕەکەی گیانی لە دەستداوە. لە ڕۆژی ڕوداوەکەدا لێکۆڵینەوەی زۆرکراوە بەڵام تاوانباران دەستگیر نەکراون و داویکرد بەرپرسیاری کوشتنی کوڕەکەی دەستگیربکرێت" زیرڤە ئەرسۆی ئاماژەی بەوەدا پۆلیس لە ناو ئەم هێرشەدابووە. باوکی ئەرسۆی وتی: "ماوەی ساڵانێکی زۆرە هاتووینەتە مێرسین، کوڕەکەم ماوەی هەفتەیەک دەبێت بووە بە باوک و منداڵێکی کۆرپەی بە جێهێشت".
ئەرسۆی باسی لە بکوژی کوڕەکەی کرد و وتی: "ماوەی ١٥ ڕۆژ دەبێت ئەم چەتانە لە ئەستەنبوڵەوە هاتبوونە ئێرە و خانوەیەکیان لەسەر شەقامەکە بەکرێ گرتبوو، زۆرجار دەچونە کافیەکە. ئەو ڕۆژەی کە خاوەنی کافەیەکە دەگەڕێتەوە و لە کاتی چوونی بۆ کافەکە ئاسایش دەدات بەسەر کافەکەدا و شەڕ دەروست دەبێت، گەر پۆلیس ئەم هەموو شتە بزانێت ئەوە چۆن ناتوانێت زانیاری لەسەر ڕوداوەکە بزانێت".
وڵات بووەتە نمونەیەک لە مافیا
باوکی ئەرسۆی باسی لەوەکرد کە لە وڵاتدا لێپرسینەوە لەم جۆرە کەسانە ناکرێت و وتی: "وڵات بووەتە نمونەیەک لە مافیا خانە، بۆ بەدەستهێنانی پارە هەمووشتێک ئەنجام دەدرێت. هەتا مافی ئەم ڕوداوە وەرنەگرم دەست لەم ڕوداوە بەرنادەم، گەر بەلای حکومەتەوە گرنگ نەبێ، ئەوە خودی خۆم ئەوە دەکەم".