ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە ئەندامانی کۆنگرەی ستارن
"ئێشکگریی ئازادی" ١٠ ساڵە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و چالاکیی ئەم هەفتەیەی ئێشکگرییەکە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەى ستارەوە بەڕێوەدەچێت.
"ئێشکگریی ئازادی" ١٠ ساڵە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە و چالاکیی ئەم هەفتەیەی ئێشکگرییەکە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەى ستارەوە بەڕێوەدەچێت.
بۆ شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، 'ئێشکگریی ئازادی' لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.
چالاکییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن کۆمەڵێک لە کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرییەکە لە هەفتەی ٤٨٨دایە و ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە ئەڵمانیاوە هاتوون و ئێشکگریی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەبەن.
لەم هەفتەیەدا نەعیمە حەسەن و ئاسیە ڕەشید و زەریفە مستۆ چالاکیی ئێشکگرییەکە بەڕێوەدەبن.
نەعیمە حەسەن بە ناوی چالاکوانە هاوڕێکانییەوە وتی: "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی هەموو کوردانە". نەعیمە حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، زۆر گرنگە خاوەنداری لە چالاکیی ئێشکگریی بکرێت، کە ماوەى ١٠ ساڵە بەردەوامە.
نەعیمە حەسەن ڕایگەیاند، لە کەسایەتی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش)دا بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی مانکگی تشرینی یەکەم دەکەینەوە و ڕاشیانگەیاند، ژنانی کورد بە پارادیگمای ئۆجالان بۆ ئازادیی ژنان، تێکۆشانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن.
نەعیمە حەسەن لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی: "خواستیان بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکەن" و وتیشی، پێویستە کۆتایی بە هەوڵەکانی کۆمەڵکوژکردنی کورد بهێنرێت و چارەسەریی کێشەى کورد لە رێگەی ئاشتی و دیموکراسییەوە لە ئیمراڵیدایە.
نەعیمە حەسەن ڕایگەیاند، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شەرمەزار دەکەن و وتی: "ئەوروپا هاوبەشە لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتیی دەوڵەتی تورک نابینین".
نەعیمە حەسەن وتیشی: گرنگترین ڕێگا بۆ کۆتایی پێهینانی کۆمەڵکوژییەکان و هێرش و داگیرکەرییەکان، کە لە دژی کورد ئەنجام دەدرێن، بەرخۆدانە.
نەعیمە حەسەن، وتیشی: "پێویستە هەموو کورد چالاکی بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن" و پشتیوانی لە چالاکیی ئێشکگری بکەن.
ژ.ت