چالاکی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لە ئیستەنبوڵ و ئامەد و ئەدەنە و مێرسین و وان و مێردین و ئەزمیر بەردەوامە.
چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٤٣ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا، لەسەر ناوی هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو (بەمەگە) سینەم ئۆزکان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژەی بەوە کرد مانگرتن لە خواردن ئیرادەیەکی زۆر گرنگە. گوتی: "ئێمەش دژی هێرشەکانی دەوڵەت بە ئیرادەی شۆڕشگێڕییەوە سەر نەوی ناکەین. ئێمەش لەگەڵ ئیرادەی تێکۆشانی گەلی کورد دەوەستین".
هەروەها لە بەمەگە، مەحمود چیفتچی ئاماژەی بەوە کرد گۆشەگیری ئیمراڵی کاریگەری لەسەر جڤاک کردووە، کوردستان و تورکیا لە گۆشەگیریدان، گوتی: "با ڕێگە بۆ بەڕێز ئۆجالان بکەنەوە. ئەگەر گۆشەگیری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بێت و بەشێوەی جەستەیی ئازاد ببێت، ڕێگەی ئازادی و یەکسانی دەکرێتەوە. تا ڕێگە بۆ بەڕێز ئۆجالان نەکرێتەوە، کەس لە کوردستان و تورکیا خۆشی بەخۆیەوە نابینێت. پێویستە هەمووان بۆ ئەمە تێبکۆشین. لە هەموو جیهانەوە دەگوترێت، ڕێگەی چارەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە، پێویستە هەمووان تێکۆشان مەزن بکەن".
هەروەها چالاکییەکەی ئامەد ٥١ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا بەشداربووان تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری و ڕایانگەیاند پێویستە ئێشکگری دادپەروەری مەزنتر بکریت، درێژەدان بە تێکۆشان دووپاتکرایەوە.
درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.
چالاکییەکەی ئەدەنە ٥٢ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا دایکان درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان"یان بەرزکردەوە، بەشداران داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
هەروەها چالاکییەکەی مێرسین ٥٢ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
چالاکییەکەی وان ٥١ ڕۆژە بەردەوامە. چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەردەوام بوو.
چالاکییەکەی مێردین بەردەوامە، ئەندامانی کۆمەڵەی چاند و هونەری میزۆپۆتامیا بەشداربوون، ئەندامانی کۆمەڵەکە سترانیان چڕی. هاوڵاتیان دووپاتیان کردەوە درێژە بە چالاکییەکان دەدەن و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن.
بەهەمانشێوە چالاکییەکەی وان بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا جەختکرایەوە، ئێشکگری دادپەروەری دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت.
ئەندامی ئەسەپە، ئایلین ئاکەر ڕایگەیاند بۆ پشتگیری لە مانگرتن لە خواردن لە ئیستەنبوڵ ٣ ڕۆژ مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاندووە، هەروەها گوتی، لە ئەزمیریش لە ٣١ ی کانوونی دووەم و ١ و ٢ ی شوبات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدەن.