ئێشکگری دادپەروەری: تا بەدەستهێنانی ئەنجام بەردەوام دەبین
لە چەند شارێک ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە. لە چالاکییەکان دووپاتکرایەوە "ئەم چالاکییە وێستگەیەکی سەرکەوتنە و تا بەدەستهێنانی ئەنجام بەردەوام دەبین".
لە چەند شارێک ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە. لە چالاکییەکان دووپاتکرایەوە "ئەم چالاکییە وێستگەیەکی سەرکەوتنە و تا بەدەستهێنانی ئەنجام بەردەوام دەبین".
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لە چەند شارێک بەردەوامە.
ئیستەنبوڵ
چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٤٦ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا، پانکارتی "بۆ ژیانێکی ئازاد گۆشەگیری دەشکێنین، دەبینە دەنگی زیندانەکان" و "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری دەشکێنین، بۆ ئاشتی دەبینە دەنگی زیندانەکان" هەڵواسران، چالاکوانان یەلەکیان پۆشی، بە تورکی و کوردی لەسەری نوسرابوو "گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە"، هەروەها درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک قسەی کرد، بەشێک لە بەرگرینامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە و ڕایگەیاند پێویستە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو لایەک بڵاوبکرێتەوە، گوتی: "ئەم چالاکییە وێستگەیەکی سەرکەوتنە و تا بەدەستهێنانی ئەنجامێک بەردەوام دەبین. پێویستە ئەم چالاکییانە لەگەڵ ئایدۆلۆژیا و چاند و سەرۆکایەتیمان یەک بخەین. دووبارە بە دۆست و دوژمن دەڵێین، ئەم گەلە سەرۆکی هەیە و گەل لەدەوری سەرۆک یەکی گرتووە".
وان
چالاکییەکەی وان ٥٥ ڕۆژە بەردەوامە.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان، چەتین ئۆیار داوای کرد خاوەنداری بەهێزتر لە چالاکییەکە بکرێت، باسی لەوە کرد مانگرتن لە خواردن گەیشتۆتە ٦٣ ڕۆژ و گوتی: "نامانەوێت هەواڵی خراپ لە زیندانەوە ببیستین، بۆیە بێ دواکەوتن پێویستە بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری خاوەنداری لە چالاکییەکان بکەین".
مێرسین
بەهەمانشێوە چالاکییەکەی مێرسین بەردەوامە.
ئەندامی مەجلیسی دایکانی ئاشتی، ڕازیە سومەر ئاماژەی بەوە کرد تا هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکی دەدەن، بانگی لە وەزارەتی داد کرد وەڵامی داواکانیان بداتەوە.
مێردین
چالاکییەکەی مێردین ٢٢ ڕۆژە بەردەوامە.
چەندین لایەن و کەسێتی و هونەرمەند و ڕێکخراو سەردانی چالاکییەکەیان کرد.
ئامەد
چالاکییەکەی ئامەد ٥٥ ڕۆژە بەردەوامە.
چەندین لایەن و کەسێتی سەردانی چالاکییەکەیان کرد. چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەردەوام بوو.