ئێشکگری دادپەروەری: تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان، تێکۆشان بەردەوامە
چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری ڕایانگەیاند تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان درێژە بە تێکۆشان دەدەن و گوتیان: "ڕۆژ، ڕۆژی ئازادییە، کۆتاییەکەی ناوازە دەبێت".
چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری ڕایانگەیاند تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان درێژە بە تێکۆشان دەدەن و گوتیان: "ڕۆژ، ڕۆژی ئازادییە، کۆتاییەکەی ناوازە دەبێت".
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر پرسی کورد بەردەوامە.
وان
چالاکییەکەی وان ٥٦ ڕۆژە بەردەوامە.
دایکی زیندانی، ئەزیزە چاکیر ئاماژەی بەوە کرد ئێمە لەسایەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە خۆمان وەک گەلی کورد ناسی.
دایکی زیندانی، شەفیقە ئەکینجی لای خۆیەوە ڕایگەیاند، لەسەر زیندانیان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیری و ستەم هەیە، ئێمە قبووڵی ناکەین، داوا دەکەین ئەم گۆشەگیری و ستەمە هەڵبگیرێت.
باوکی زیندانی، ساڵەح ئەرگون گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد و گوتی: "تا لاچوونی گۆشەگیری تێکۆشانمان بەردەوامە. ئیتر ڕۆژ، ڕۆژی ئێمەیە، ڕۆژ ڕۆژی ئازادییە. کۆتاییەکەی ناوازە دەبێت. پێکەوە نادادپەروەری لادەبەین".
مێرسین
چالاکییەکەی مێرسین ٥٧ ڕۆژە بەردەوامە.
ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی بەشداری چالاکیەکە بوون و درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.
مێردین
چالاکییەکەی مێردین ٢٣ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەسەر هەموو گەلاندا سەپێنراوە و باڵی کێشاوە بەسەر زیندانیانی نەخۆشیشدا.
ئاماژە بەوە کرا، پێویستە خوێنڕێژی بوەستێت و چارەسەر دەست پێ بکات، چارەسەریش لەڕێی دیالۆگەوە دەبێت. بۆیە دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت.
ئیستەنبوڵ
چالاکییەکەی ئیستنەبوڵ ٤٧ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا، پانکارتی "بۆ ژیانێکی ئازاد گۆشەگیری دەشکێنین، دەبینە دەنگی زیندانەکان" و "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری دەشکێنین، بۆ ئاشتی دەبینە دەنگی زیندانەکان" هەڵواسران، چالاکوانان یەلەکیان پۆشی، بە تورکی و کوردی لەسەری نوسرابوو "گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە"، هەروەها درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.
مانگرتن لە خواردن لە ئەنقەرە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ئەنقەرە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی زیندانیان، ٥ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکوان، قەدریە ئۆزگان ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و گوڵتان کشاناک قبووڵ ناکەین، گوتی: "ئەگەر گۆشەگیری هەڵبگیرێت، گۆشەگیری سەر کورد و تورک هەڵدەگیرێت".