ئێشکگری دادپەروەری: وەرن بەرخۆدانی زیندانیان مەزنتر بکەین

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، تولای حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "داواکاریمان ئەوەیە، پێش ئەوەی ڕەوشی زیندانەکان خراپتر بێت، هەنگاو بنرێت".

ئێشکگری دادپەروەری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیستەنبوڵ و وان و ئەدەنە و ئامەد و مێرسین و مێردین و ئەنقەرە بەردەوامە.

چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٤٦ ڕۆژە بەردەوامە. بەهەمانشێوە پانێڵێک لە کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە ئەنجامدرا.

لە پانێڵەکەدا ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک دەخوازێت تۆڵە لە گەلی کورد بکاتەوە، لەلایەک گۆشەگیری لە زیندانەکان قووڵتر دەبێتەوە، لەلایەکی دیکەش زیندانییە نەخۆشەکان تا دێت زیاتر دەبێت. جەختکرایەوە پێویستە بۆ گەیاندنی دەنگی زیندانیان تێکۆشان فراوانتر بکرێت.

هەروەها جەخت لەوە کرایەوە، گۆشەگیری ئیمراڵی لە هەموو جڤاک بڵاوبۆتەوە، ئاماژە بەوە کرا ئەوە ٢٥ مانگە زانیاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرناگیرێت، دەوڵەت دەخوازێت تۆڵە لە کورد بکاتەوە و هەمووان بخاتە گۆشەگیرییەوە، پێویستە چاو و گوێمان لە ئیمراڵی و پاشان لە هەموو زیندانەکان بێت.

تیشکخرایە سەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و گوترا: "ئەوان تەنها یەک داواکاریان هەبوو، ئەویش دەسکەوتنی زانیاری و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بوو، هەروەها پاش دەسپێکردنی مانگرتن لە خواردن، پێشێلکارییەکان لە زیندان زیاتر بوون".

هەروەها گوترا: "گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دژی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە، نابێت قبووڵ بکرێت، ئاشتی بە دیالۆگ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دێتەدی".

وان

چالاکییەکەی وان ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا گوترا: "پێویستە گۆشەگیری بشکێت، ئێمە بەدوای دادپەروەری دەگەڕێین و پێویستە هەمووان تا ١٥ ی شوبات لەسەر پێ بن. چاوەڕێ دەکەین هەمووان پشتیوانی لە دایکان بکەن".

ئەدەنە

چالاکییەکەی ئەدەنە ٥٥ ڕۆژە بەردەوامە.

دایکان لە چالاکییەکەدا بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان"یان بەرزکردەوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

ئامەد

چالاکییەکەی ئامەد ٥٤ ڕۆژ بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا گوترا: "باوەڕمان وایە ئەم چالاکییەی دایکان گۆشەگیری سەر زیندانیانی سیاسی و سەرۆکایەتی هەڵدەوەشێنێتەوە".

بەشداربووان دووپاتیان کردەوە، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

مێرسین

چالاکییەکەی مێرسین ٥٥ ڕۆژە بەردەوامە.

دایکی ئاشتی شەمسە ئاجار گوتی: "بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر سەرۆکمان و زیندانیان ٥٥ ڕۆژە لێرەین. تا هەبین دەست لە تێکۆشان بەرنادەین".

مێردین

بەهەمانشێوە چالاکییەکەی مێردین بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بەردەوامە.

زۆر کەس سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

لە ئەنقەرە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە

مانگرتن لە خواردن لە ڕێکخستنی دەم پارتی ئەنقەرە بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سێ ڕۆژە بەردەوامە.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت. پێش ئەوەی ڕەوشی زیندانەکان خراپتر ببێت، داوای هەموومان هاویشتنی هەنگاوی چارەسەرە".

جەختی کردەوە ئەنجامە سیاسییەکانی ئەم بەرخۆدانە گرنگ و مێژوویی دەبێت.

لەکۆتاییدا ئۆغۆللاری گوتی: "درووشمی "ئیمراڵی ناونیشانی چارەسەرە" درووشمێکی پڕ واتایە، پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت".