ئێشکگری دادپەروەری: ئەگەر گۆشەگیری بشکێت، جڤاک ئازاد دەبێت

ئێشکگری دادپەروەری دژی گۆشەگیری بەردەوامە و پەیامدرا: "ئەگەر گۆشەگیری ئیمراڵی بشکێت، جڤاک ئازاد دەبێت و دیموکراسی دەگاتە کوردستان و تورکیا".

ئێشکگری دادپەروەری لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.

ئامەد

چالاکییەکەی ئامەد ٦١ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، محەمەد شیرین گوربوز گوتی: "پێویستە گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت".

هاوسەرۆکی دەبەپە ئامەد سوڵتان یارای، گوتی: "تا شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ئێشکگری دادپەروەری و ڕێپێوانی ئازادی بەردەوامە".

ئێلح

چالاکییەکەی ئێلح ٣ ڕۆژە بەردەوامە.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ئەحمەد شیرای ئاماژەی بەوە کرد پێویستە فشار و ستەمی سەر زیندانەکان کۆتایی بێت و تێکۆشان مەزنتر بکرێت.

مێردین

دایکانی ئاشتی لە مێردین بەردەوامن لە چالاکی.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانی و حکومدراوانی ئامەد، ئۆرهان ئیشک، تیشکی خستەسەر ڕێپێوانی ئازادی و گوتی: "ئەم ڕێپێوانە هاوکات خاوەنی بایەخێکی مەعنەوییە. لەو شوێنەی بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ١٩٧٦ دەستی بە ڕێپێوانی شۆڕشگێڕی کرد، دەستی پێ کرد".

وان

چالاکییەکەی وان ٦١ ڕۆژە بەردەوامە.

ئەندامی مەجلیسی دایکانی ئاشتی، زەکیە کایا ئاماژەی بەوە کرد تا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لانەبرێت، گۆشەگیری سەر زیندان و جڤاک لاناچێت، گوتی: "ئەگەر ئەم گۆشەگیریە نەمێنێت، جڤاک ئازاد دەبێت، بانگەواز لە سی پی تی و وەزارەتی داد دەکەین بەڕێز ئۆجالان ببینن، کۆبوونەوە بکەن. ئێستە کاتی هەنگاوی ئاشتییە، سڵاو لە هاوڕێیانمان لە "ڕێپێوانی ئازادی" دەکەم. هیواخوازین تا ١٥ ی شوبات ئەم ناهەقییە لاببرێت و ئاشتی و دادپەروەری پێک بێت. پێویستە هەرکەس خاوەنداری لە ئاشتی بکات و ببێتە دەنگی بەرخۆدان. ئیتر کاتی ئازادی ئۆجالانە، بژی بەرخۆدانی زیندان".

ئەدەنە

چالاکییەکەی ئەدەنە ٦٣ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا، گۆشەگیری نەوەک هەر لە ئیمراڵی، بەڵکو لەسەر تەواوی جڤاک سەپێنراوە.

مێرسین

ئێشکگری دادپەروەری لە مێرسین بەردەوامە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین، ڕەشاد ئاشان ئاماژەی بەوە کرد بۆ نەمانی سیاسەتی شەڕ و تاکە موخاتەبی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. گوتی: "پێویستە هەمووان بزانن ئەگەر گۆشەگیری بشکێت، تەواوی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت لە تورکیا چارەسەر دەبن".