چالاکییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ئەمڕۆش بەردەوام بوو.
ئەدەنە
بە بەشداری دەم پارتی و پارت و ڕێکخراوەکان لە پارکی مناڵان لە گەڕەکی گوڵباخچەی ناوچەی سەیحان چالاکی ئێشکگری بەردەوام بوو.
جەماوەر پێش چالاکییەکە سەردانی پیشەوەرانیان کرد، چالاکییەکە بە گۆرانی بەردوام بوو، دەنیز پۆیراز یادکرایەوە.
سێرت
چالاکی ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی سێرت ١٥ ڕۆژە بەردەوامە. هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی پارتەکان بەشداری چالاکییەکە بوون. هەروەها چالاکییەکان لە شارەوانییەکانی میسرج و حەوێل بە چەپڵە و درووشم بەردەوام ڤوو.
ئامەد
شارەوانی ئامەد و شارەوانی پەیاس لە پارکی تەمە کۆبوونەوەی گەل و کۆنسێرتیان ئەنجامدا، چەندەها کەس بەشداربوون، درووشمی "شارەوانی ئێمەیە، جولەمێرگ هی ئێمەیە" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە محەمەد شیرین گوربوز ڕایگەیان بڕیاری قەیوم قبووڵ ناکەن و گوتی: "گۆشەگیری دەشکێنین و قەیوم دەنێرینەوە".
وتەبێژی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو گوتی: "بەوانەی دان بە ئیرادەمان نانێن، دەڵێین دان بە یاسای دوژمنانەتان نانێین، سیستەمی قەیوم دەیەوێت خۆی زیندوو بکاتەوە. قەیوم کودەتایە دژی دیموکراسی. لە هەرکوێ قەیوم بەردەوام بێت، لەو وڵاتە دیموکراسی ناچەسپێت. قەیوم هیوای ئاشتی لەم وڵاتە دەسڕێتەوە. پێداگری دەسەڵات لەسەر قەیوم، پێداگرییە لەسەر سیاسەتی شەڕ".
چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.