ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ بەردەوامە: دەبێت ژنان خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن

لە چالاکی ئێشکگری کە لەسەر سنووری کۆبانێ دەستی پێکردوە پەیامی "پێویستە ژنان خاوەندارێتی لە ڕۆژائاوا بکەن. ژیانی بە شەرەف لە ڕۆژئاوا چیتر یۆتۆپیا نییە" درا.

چالاکی ئێشکگری کە لەسەر سنووری پیرسوسی رحا لەسەر سنووری کۆبانێ لە دژی هێرشەکان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکردوە، چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ڕۆژی ١٣هەمیندا بەردەوامە.

هاوسەرۆکی ناوچەی سەورەگی دەم پارتی سەلما گۆزگوو ئاماژەی بەوەکرد کە گەلان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشن و گوتی: "لەو ڕێپێوانەی کە دوێنێ ئەنجاماندا نیشانماندا کە بە چ ئامانجێکەوە لێرەین. بینمان کە فەلسەفەی 'ژن ژیان ئازادی' لە ڕۆژئاوا ئەزموونکرا. لەبەر ئەوەش دەبێت ئێمەی ژن ڕۆژئاوا بپارێزین".

هاوسەرۆکی ناوچەی سەورەگی دەم پارتی عەلی دوساک گوتی: "لە ڕۆژئاوا سیاسەتی شەڕی پیس بەڕێوەدەچێت. کۆبانێ نەکەوت، ماسکی ئەوان کەوت. یەکێتی کوردان بە مانای هەنگاوی یەکەمی بونیاتنانی ئازادی دێت و ئەو مۆدێلە کە لە لایەن ڕێبەرێتییەوە بونیاتنراوە. کورد بۆ هەموو گەلانی جیهان نمونەیە".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، چەپڵە و هەلهەلە کۆتایی هات.