"ئێشکگری مافەکانی مرۆڤ" بۆ زیندانیانی نەخۆش بەڕێوەچوو
لە دوایین ڕۆژی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا بە ئامانجی تیشک خستنەسەر ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش لە ئیستەنبوڵ چالاکی "ئێشکگری مافەکانی مرۆڤ" ئەنجامدرا.
لە دوایین ڕۆژی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا بە ئامانجی تیشک خستنەسەر ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش لە ئیستەنبوڵ چالاکی "ئێشکگری مافەکانی مرۆڤ" ئەنجامدرا.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئیستەنبوڵ و وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا، بەبۆنەی ١٠-١٧ ی کانوونی یەکەم، هەفتەی مافەکانی مرۆڤ، لە بینای کۆمەڵەکە چالاکی "ئێشکگری مافەکانی مرۆڤ"یان ئەنجامدا.
بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئیستەنبوڵ و وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا و کەسانی تر بەشداربوون. باس لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکان و ڕەوشی زیندانییە نەخۆشەکان کرا و تیشکخرایە سەر مانگرتن لە خواردن.
نوێنەری وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا، ئومێد عەفە ڕایگەیاند، لە دوایین ڕۆژی هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا، دژی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی مناڵ، ئێشکگری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەگرین.
پاشان سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئیستەنبوڵ، گوڵسەرەن یۆلاری، گوتی: "ئەم بەرنامەیە دەریدەخات لەم قۆناغەی بەردەمماندا چۆن تێکۆشان بکەین، ئێمە لە شەویشدا مۆم بۆ مافەکانی مرۆڤ دادەگیرسێنین. بانگەوازی هەمووان دەکەین بۆ چالاکییەکە".