بە دیمەن

ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦٢٨ هەمیندا بەپێداگرییەوە بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری کە ١٢ ساڵە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە، لە هەفتەی ٦٢٨ هەمیندا لەگەڵ گرووپێک لە هەرێمی هێسن بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی

بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئیمراڵی، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکی "ئێشکگری ئازادی" ئەنجام دەدرێت.

ئەم هەفتەیە گرووپێکی نوێ لە وڵاتانی جیاواز هاتن و ئێشکگرییەکەیان گرتەدەست. لە هەفتەی ٦٢٨ هەمیندا ٣ وڵاتپارێز لە گیسنی سەر بە هێسنەوە هاتن و ئێشکگرییەکەیان وەرگرت.

محەمەد شەریف نارمان و حاجی موستەفا و عومەر ئیکمان کە چالاکییەکە بەڕێوەدەبەن، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بێدەنگی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بانگەوازیان لە سی پی تی کرد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.

محەمەد شەریف نارمان لەسەر ناوی کۆمەڵە قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد لانی کەم ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و بانگەوازی کرد "با خاوەندارێتی لە ڕێبەرێتی بکەین".

محەمەد شەریف نارمان تیشکی خستەسەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" وە گوتی: "بەهیواین ئەم بێدەنگییە بشکێنن. پێویستە ڕێبەری مرۆڤایەتی ئازاد بکرێت".