ئێشکگریی دادپەروەری: بەرخۆدانمان گۆشەگیری دەشکێنێت
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری لە چەند شارێک بەردەوامە، زیندانیان لە پەیامەکەیان دووپاتیان کردەوە، "بەرخۆدانمان گۆشەگیری دەشکێنێت".
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری لە چەند شارێک بەردەوامە، زیندانیان لە پەیامەکەیان دووپاتیان کردەوە، "بەرخۆدانمان گۆشەگیری دەشکێنێت".
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، لە ئامەد و وان و مێردین و ئەزمیر و مێرسین بەردەوامە.
لە چالاکییەکەی ئامەد چالاکوانان سەرەڕای هەلومەرجی ساردی کەشوهەوا، درێژە بە بەرخۆدان دەدەن و ڕایانگەیاند گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە.
چالاکییەکەی وان ٥٣ ڕۆژە بەردەوامە، هاوسەرۆکی ناوچەی پایزاڤای دەم پارتی، عەبدولجەبار ئەردەمیر ڕایگەیاند، ئەوان دژی گۆشەگیری ٣٥ مانگەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەکەن و چالاکی هاوڕێ زیندانییەکانیان دەگەیەننە ئامانج.
چالاکییەکەی مێردین ٢٠ ڕۆژە بەردەوامە، دایکی ئاشتی لەتیفە ئاکیوز دووپاتی کردەوە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان چالاکی دەکەن و داوای کرد گۆشەگیری کۆتایی بێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت.
چالاکییەکەی ئەزمیر ١٥ ڕۆژە بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا پانکارتی "بەرخۆدان دژی گۆشەگیری" و "لەپێناو دادپەروەری کۆتایی بە گۆشەگیری دەهێنین، لەپێناو ئاشتی دەبینە دەنگی زیندانەکان" بەرزکرانەوە.
چالاکییەکەی مێرسین ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی پەریهان کۆچ دوا.
پەریهان گوتی: "ئەگەر داواکانمان جێبەجێ نەکرێت، بەرخۆدان مەزنتر دەکەین، بەرخۆدانمان گۆشەگیری دەشکێنێت".
سەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاریکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی چوکرۆڤا، ئەرگین ئاڵتونتاش گوتی: "بانگەواز لە هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ڕای گشتی و هونەرمەند و نوسەران و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان و گەلانی تورکیا دەکەین، بۆ شکاندنی گۆشەگیری بە هەستیارییەوە بجووڵێنەوە".