ئێشکگریی دادپەروەری لە چەندین شار بەردەوامە
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە زۆر شار چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری بەردەوامە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە زۆر شار چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری بەردەوامە.
لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری چڕ لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ئۆجالان لە زۆر شار چالکی ئێشکگریی دادپەروەری دەستیپێکردووە و هاوکات لە زیندانەکانیش بۆ هەمان مەبەست مانگرتن لە خواردن بەردەوامە.
لە ئامەد مێرسین، ئەدەنە، وان و ئیستەنبوڵ چالاکیەکانی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمڕۆش بەردەوام بوون و لەلایەن گەلەوە چالاکگێڕان بەسەرکرانەوە.
ئامەد
لە ئامەد ئێشکگریی دادپەروەری بە پێشەنگایەتی توئای-دەر دەستیپێکراوە و لە ناوچەی رەزان لە بینای دەم پارتی بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد سوڵتان یارای و چەندین کەسایەتی سەردانی چالاکوانانیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکیەکە دەربڕی و داوای کۆتاییهێنان و هەڵگرتنی گۆشەگیرییان کرد.
وان
لە وان چالاکی دادپەروەری لەلایەن توئای-دەر و کەسوکاری زیندانیان دەستیپێکردووە و لە رۆژی دەیەمیندایە.
دانیشتوانی گەڕەکەکانی سەلیمبەی و یالی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی چەڤ-دەری وان سەردانی چالاکوانانیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکوانان دووپات کردەوە و دایان کرد گۆشەگیری لە ئیمراڵی کۆتایی پێبهێندرێت.
مێرسین
ئێشکگریی دادپەروەری لە بینای توئای-دەر لە چوکورۆڤای بە بەشداری دایکانی ئاشتی و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان بەردەوامە.
لە ١١یەمین رۆژی چالاکیەکەدا گوڵێ کانپۆلات یەک لە چالاکوانان قسەی کرد و وتی، "داوادەکەین گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و زیندانیان هەڵبگیرێت. تا ئازادبوونی رێبەر ئاپۆ درێژە بە چالاکیەکانمان دەدەین. رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت ئێمەش ئازاد نابین".
ئەدەنە
ئێشکگریی دادپەروەری لە بینای توهای-دەر بە بەشداری دایکانی ئاشتی و کەسوکاری زیندانیان ١١ رۆژە بەردەوامە. لە دایکانی ئاشتی بەزپ ئۆروچ لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، خاوەنداری لە چالاکی مانگرتن لە خوارنی زیندانیان دەکەن کە لە پێناو تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکردووە و جەختیکردەوە کە لەوپێناوەدا "ئێمەش لێرە لە ئێشکگرییداین".
هـ . ب