ئێشکگریی دادپەروەری: لەپێناو ڕێبەرێتیمان هەموو شتێک دەکەین

بنەماڵەکان لە ئێشکگری دادپەروەری گوتیان: "لەپێناو ڕێبەرێتیمان هەموو شتێک دەکەین، بە بەرخۆدان گۆشەگیری دەشکێنین".

ئێشکگری دادپەروەری لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ئامەد و ئیستەنبوڵ و وان و ئەزمیر و مێردین و ئەدەنە و مێرسین بەردەوامە.

لە چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ هاوسەرۆکی کۆمەڵەی چاودێری کۆچ محەمەد بۆگاکان گوتی: "باوەڕمان وایە بە تێکۆشان گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان دەشکێنین".

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە، محەمەد شافی نامەی هاکان ئادیگوزەلی خوێندەوە کە لە زیندانی سینجان ڕاگیراوە، لە نامەکەدا دەڵێت: "ئێستە ڕەوشمان باشە، دەمانەوێت لە هەموو گۆڕەپانێک پشتیوانی لە چالاکییەکەمان بکرێت، سڵاو لە هەڤاڵان و گەلەکەمان دەکەین".

چالاکییەکەی ئەدەنە ٤٠ ڕۆژە بەردەوامە، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

لە چالاکییەکەی ئەزمیر، سەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی و چاندی وێرانشار-سەرێکانی، ئەحمەد گوڵتەکەن گوتی: "ئەگەر پرسی کورد بەڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر ببێت، کێشەی ئابووری و بێکاری نامێنێت، تاکە ئامانجمان ئاشتی و ئارامییە".

چالاکییەکەی مێرسین ٤٠ ڕۆژە بەردەوامە و بە پێشەنگایەتی دایکانی ئاشتی داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە چالاکییەکەی وان، حەنیفە کۆچ گوتی: "پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت، ئەگەر گۆشەگیر ئیمراڵی هەڵبگیرێت، گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان هەڵدەگیرێت".

لە چالاکییەکەی مێردین، دایکانی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، یەک لە دایکان، عادیلە یەڵماز گوتی: "لەپێناو سەرۆکایەتیمان هەموو شتێک دەکەین".

لە چالاکییەکەی ئامەد، مەریەم سۆیلو بە گۆرانییەکانی هەستوسۆزی ئامادەبووانی بەرزکردەوە و گوتی: "بۆ ئەوەی مرۆڤ گۆرانی بچڕێت، پێویست شتی خۆش بڵێت. ئێمە تا ئەم تەمەنە شتی خۆشمان نەدیوە. دەوڵەت ڕۆڵەکانمان وەک دوژمن دەبینێت".

چالاکوانان دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.