ئێشکگریی دادپەروەری: تا بەدەستهێنانی ئەنجام، لە چالاکی بەردەوام دەبین
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد و ئیستەنبوڵ و مێرسین و ئەدەنە و وان ئێشکگریی دادپەروەری بەردەوامە.
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد و ئیستەنبوڵ و مێرسین و ئەدەنە و وان ئێشکگریی دادپەروەری بەردەوامە.
لە ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای- دەر)، لە مێرسین بە پێشەنگایەتی (توای-دەر چوکرۆڤا)، لە ئەدەنە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئاکدەنیز، لە وان بە پێشەنگایەتی (توای-دەر)، ، لە ئیستەنبوڵ بە پێشەنگایەتی (مە توای-دەر)، لە چوارچێوەی هەڵمەتی «ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد» ئێشکگریی دادپەروەری دەستی پێ کرد و هێشتاش بەردەوامە.
دایکی ئاشتی، موزیان بوتون لە چالاکییەکەی وان قسەی کرد، بانگەوازی لە دەوڵەت و وەزارەتی داد کرد ستەم و پێشێلکارییەکانی نێو زیندانەکان ڕابگرن، گوتی: "نامانەوێت مرۆڤەکان لەنێو زیندانەکان بمرن، سڵاو لەو هەڤاڵانەی لەنێو زیندانەکان بەرخۆدان دەکەن".
دایکی ئاشتی، خانم ڤارلی، گوتی: "تاریکیمان ناوێت، ڕوناکیمان دەوێت. مردن و کوشتنمان ناوێت، ئاشتیمان دەوێت. ماف و یاسا و دادپەروەریمان دەوێت. مافی خۆمان دەوێت".
لە چالاکییەکەی ئامەد، دایکانی ئاشتی داوایان کرد بەشێوەیەکی بەهێزخاوەندارێتی لە داواکاری زیندانیان بکرێت.
لە چالاکییەکەی ئیستنەبوڵ خزمی زیندانیان دەستنیشانیان کرد، تا سەرکەوتن درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
لە چالاکییەکەی مێرسین، دایکی یەکێک لە زیندانیان، زولەیخا کایا، قسەی کرد، گوتی: "بەرلەوەی ڕۆڵەکانمان لە زیندان بمرن دەمانەوێت ئەنجامێک بەدەست بخەین. با دایکانی کورد و تورک دەست بخەنە دەستی یەک، ئێمە شەڕمان ناوێت، ئاشتیمان دەوێت. ١٥ ڕۆژە لێرەین، ئێمە پشتگیری لە ڕۆڵەکانمان دەکەین تاوەکو ئەنجامێک بەدەست بهێنین".
لە چالاکییەکەی ئەدەنە، دایکانی ئاشتی و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و زۆر کەس پشتگیریان بۆ چالاکییەکە دووپات کردەوە.