ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ٤٥٢هەمین هەفتەدایە
چالاکوانانی ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا رایانگەیاند، کلیلی چارەسەری کێشەى کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە.
چالاکوانانی ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا رایانگەیاند، کلیلی چارەسەری کێشەى کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە.
چالاکیی "ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجالان"، کە بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٤٥٢هەمین هەفتەدایە. چالاکوانە ئێشکگرەگانی ئەم هەفتەیە کوردستانیانی ناوچەى ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسان.
شاهین کایا، موراد دەمیر، ئیبراهیم باش و مەحمود یڵماز هەموو رۆژانی ئەم هەفتەیە لە کاتژممێر ٠٨:٠٠ تاوەکو ١٧:٣٠ لە چالاکییەیاندا دەبن. دەستە ئێشکگرەکەى ئەم هەفتەیە چالاکیەکەیان لە نوێنەرانی رێکخراوەکان لە ئەوروپا وەرگرت. شاهین کایا بە ناوی دەستە ئێشکگرەکەوە وتەی پێشکەشکرد و سڵاوی لە سەرکەوتنی گەریلا لە گارە کرد و رایگەیاند، هەرگیز تێکۆشانی گەریلا شەهیدەکان لەلایەن گەلی کوردەوە لە بیر ناکرێت.
کایا راشیگەیاند، "رێبەرەکەمان ٢٢ ساڵە گۆشەگیر کراوە. تاوەکو رێبەرەکەمان ئازاد نەبێت، ئێمە ئازاد نابین" و ئەوەشی راگەیاند، گەلی کورد لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا بەو دروشمە رژانە سەر شەقامەکان و جارێکیتر ناونیشانی چارەسەرکردنی کێشەى کوریان بە دەوڵەت نیشان دایەوە.
شاهین کایا باسی ئەوەیکرد، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چارەسەری بە شێوازی دیموکراتیک، بەڵام دەوڵەتى تورک لەناوبردن و سڕینەوەى کورد بە چارەسەر دەزانێت و وتی، "مەبەستی دەوڵەتى تورک لە چارەسەری رژاندنی خوێنی کوردانە. لە گارەش ئەوە بینرا، کە ئەوان سەر ناکەون. ٩ ساڵە ئێمە لە ستراسبۆرگ بەردەوامی بەم چالاکییە دەدەین و ئەوە نیشان دەدەین، کە شوێنی چارەسەری ئیمراڵییە".
کایا داوای پشتیوانیی لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و رایگەیاند، کورد بە تێکۆشانی خۆی لە هەموو شوێنێکدا سەردەکەوێت.
چالاکیی ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بە چەندین زمان نووسراو و برۆشور و کتێبەکانی ئۆجالان بڵاوکراونەتەوە. هەروەها لە چالاکییەکەدا بۆ رای گشتیی ئەوروپا باسی ژیان، تێکۆشان، پارادیگمای ئازدیپارێزی ژن، یەکسانی زایند و ئیکۆلۆژیکی ئۆجالان دەکرێت.
ژ.ت