ئێشکگریی ئازادی لە ٦٠٠ هەمین هەفتەدایە
ئێشکگریی ئازادی کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ستراسبۆرگ دەستی پێ کرد، لە هەفتەی ٦٠٠ هەمیندا لەگەڵ سێ وڵاتپارێزی شاری تۆلوز بەردەوام بوو.
ئێشکگریی ئازادی کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ستراسبۆرگ دەستی پێ کرد، لە هەفتەی ٦٠٠ هەمیندا لەگەڵ سێ وڵاتپارێزی شاری تۆلوز بەردەوام بوو.
ئێشکگریی ئازادی لەلایەن دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ دەستی پێ کردووە، بە گرووپێکی نوێ بەردەوام بوو.
لە هەفتەی ٦٠٠ هەمیندا، وڵاتپارێزان لە شاری تۆلوزی فەرەنساوە هاتن و ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ.
حەسەن کارتال و فەرهاد کاراگاچ و بەدرخان ئۆز لە گرووپەکەدا بوون.
چالاکوانان بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.