ئێشکگریی ئازادی لە ستراسبۆرگ گەیشتە ٦٠٤ هەفتە

ئێشکگری دادپەروەری لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت، لە هەفتەی نوێدا کۆمەڵێک لە هەرێمی دراگویگنانی فەرەنسا ئێشکگرییەکەیان وەرگرت.

بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگ بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری چالاکی "ئێشکگری ئازادی" دەستی پێ کردووە.

٤ وڵاتپارێزی هەرێمی دراگویگنانی فەرەنسا لە هەفتەی ٦٠٤ نۆبەتەکەیان وەرگرت، هەفتەی پێشوو ٣ کەس لە مارسیلیاوە چالاکیەکەیان وەرگرتبوو.

وتەبێژی کۆمەڵەکە عەبدولرەحمان دۆگرو بە ڕاگەیاندراوێک گۆشەگیری شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، چالاکییەکەیان بەردەوامە.

هەروەها گوتی: "ئەوروپا بێدەنگە، سی پی تی بێدەنگە. بۆیە پێویستە هەموو تاکێکی کورد تا ئازادی ڕێبەرمان، چالاکی ئەنجام بدات".